نوێترین

recent

06/03/2019

ریواس فایەق: كاندیدم بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سەركردایەتی یەكێتی بڕیار دەدات كێ بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید بكرێت، دەشڵێت یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت یەكێكم لە كاندیدەكان.
ئەمڕۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەمیانی بەڕێوەچونی پانێڵی شەشەمین دیداری سلێمانی، رێواس فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ئەگەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت یەكێكم لە كاندیدەكان، وەك فراكسیۆنی یەكێتیش ئامادەین بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەكانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
یەكێتی بژاردەی دو ساڵ بە دو ساڵی بۆ دو كاندیدەكەی سەرۆكی پەرلەمان قبوڵ نیە
لەبارەی ئەوەی یەكێتی ئامادەیە بیكاتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رێواس فایەق رایگەیاند:"سەرکردایەتی یەكێتی بریار دەدات کێ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت".

لە ئێستادا هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەق پەرلەمانتارانی یەكێتی ناویان دەهێنرێت بۆ ئەوەی لەلایەن یەكێتییەوە كاندید بكرێن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

سەبارەت بە بژاردەی دوساڵ بە دوساڵ بۆ دو کاندیدەکەی یەکێتی، رێواس فایەق وتی:"بژاردەیەکی گونجاو نییە و یەکێتی ئەوەی قبوڵ نییە و ئەوە بۆ دو سیناریۆ و بژاردەیە بۆ دو حزبی جیاواز ئەبێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085