نوێترین

recent

06/03/2019

ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تێرۆردا دەهێڵێتەوە


ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی تێرۆردا هێشتەوە و دەڵێت هیچ گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە تاوەکو لە لیستی تێرۆردا لاببرێت.
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدانووسیویەتی بە ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری خەزێنە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پارتی کرێکارانی کوردستان گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە کە وەها بکات لە لیستی تێرۆردا لاببرێت و هەروەها ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا هیچ پاساوێک بۆ لابردنی ئەو ناودێریکردنە نابینێت.
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2002 وە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستانی خستووەتە لیستی تێرۆرەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085