
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌بێته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس بڵاویکردۆتەوە ، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نیگه‌رانی به‌رپرسانی یه‌كێتی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و كێشانهشی له‌نێوان باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵی ماڵی تاڵه‌بانی هه‌بوون به‌هۆیه‌وه قوڵتر بوونه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات مه‌سعود بارزانی داوای له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات سه‌ردانی بكات و تاگفتوگۆ له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی بكه‌ن و دهرچهك بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام باری ته‌ندورستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت بۆیه به ناچاری ده‌ربازی كوڕی ده‌نێرێت كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌رباز و بارزانی نیگه‌رانی ماڵی تاڵەبانی لێكهوتهوه، ئه‌وان هەم گومانیان لەكۆبونەوەكە هەیە و هەمیش نیگەرانن و پێیان وایە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەسەڵاتی ئەوەی نیە لەگەڵ بارزانی كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی بدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییەکان ، له‌سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان كه هۆكاره‌كه‌ی گرێدراوه به‌و كۆبوونه‌وه‌وه، كۆسرەت رەسوڵ وه‌ڵامی باڵی ناڕازی ده‌داته‌وه و رایده‌گەیه‌نێت، دەرباز بەناوی یەكێتیەوە سەردانی پیرمامی نەكردووە، به‌ڵكو به‌ده‌مه‌وچوونی داوای بارزانی بووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه و دۆخی ته‌ندروستیم رێگه‌ی پێنه‌داوه ئه‌نجامی بده‌م.