
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەی 70 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی باسی دو ئیدارەیی بكات، شەكری شكاندوە، پێشی وایە دو ئیدارەیی جگە لە خیانەتو ساختەچێتی هیچی دیكە نیە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەی 70 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ماڵپەری باسنیوزی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە هەر كەسێك لەناو یەكێتی باسی شتێكی جیاواز بكات بەسەر یەكێتیەوە ماڵ نیە، ئەو وتی "یەكێتی وتەبێژی خۆی هەیەو وتەبێژەكەمان بۆچونی فەرمی یەكێتی رادەگەیەنێت، بۆیە ئەو کەسانەی بەشێوازی جۆراوجۆر لەسەر پرسێکی دیاریکراو قسە دەکەن، بۆچونی شەخسیی خۆیانە و یەکێتی لێی بەرپرسیار نیە".
راشیدەگەیەنێت دو ئیدارەیی لەخیانەتو ساختەچێتی زیاتر شتێكی تر نیە، دەشڵێت ئەوەی باسی دو ئیدارەیی بكات شەكری شكاندوە، دەشڵێت " دو ئیدارەیی کارێکی خراپە و زەرەر لە خەڵکی کوردستان دەدات، بێگومان لەبری ئەوەی باسی دو ئیدارەیی بکەین، باشترە یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بپارێزین".