ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شەڕی شەنگال شەڕی براکوژی نییە، بەڵکو شەڕی دژە سەربەخۆیی و لەباربردنی دەوڵەتە.
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ ٤ی ئازاری ٢٠١٧ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە " شەڕی شەنگال شەڕی براکوژی نییه، بەڵکو شەڕی دروست بوونی دەوڵەت و لەباربردنی دەوڵەتە، ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو هێزە مەترسیدار و پاوانخوازە دانەنرێت، بەدڵنیایەوە لەداهاتوودا مەترسی و کارەساتی گەورە، بەسەر تەواوی کوردستان و مێژووی ئێستا و ئایندەیی نیشتیمان دەهێنن".
هەروەها وتووشیەتی "هەر کوردێک خوازیار و دڵخۆش بێت بەڕژانی خوێنی کورد به دهستی کورد، ئهوپەڕی نا ئەخلاقی و خۆفرۆشی و بێ قیەمیی و دژه خاکه، وەلێ ئهو یاریە ترسناک و دژە ڕەوتی سەربەخۆیەی چەتەکانی ئیقلیمی دەستی بۆدەبەن، بە ھیچ کڵۆجێک شەڕی برا کوژی نییه، بەڵکو شەڕی بەرەی دژە سەربەخۆییە، لەبەرانبەر بەرەی سەربەخۆخوازیدا".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشیگەیاندووە، لەهەر سنوورێکی وڵات و هەرچوار بەشەکەی، هەر هێزێـکی سەربەخۆیخواز هەبێت، "دەست و پێوەند و زوڕنا ژەنەکانی پەکەکە، کە لەئەنجامدا دەبن بەچەتەکانی ئیقلیمی"، دێنە قسە و دەست و بە چەک ڕووبەڕووی سەربەخۆیی دەبنەوە.
دوێنێ شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی ڕۆژ ڕوویدا فەرماندەکانی ئەو دوو هێزە یەکدییان تۆمەتبار کرد بە دەستپێشخەری لە شەڕەکەدا.
وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى ئاڵۆزییەکانى سنورى شەنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتى جێگۆڕکێی هێزەکانى پێشمەرگەدا گروپێکى سەر بە پەکەکە ڕێگەیان لێگرتوون و تەقەیان لێکردون.
هاوکات زەردەشت شنگالى فەرماندەى یەکینەکانى بەرخۆدانى شەنگال یەبەشە بە ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، "ئەو هێزەى پێشمەرگەى ڕۆژ کە هاتووەتە ناو شەنگال لەلایەن ئەنقەرەوە پەروەردە کراون و لە دژى بەرژەوەندى گەلى کورد بە کار دەهێنرێن".
شەڕەکەی دوێنی کە کوژراو و برینداری لە هەردوولا لێکەوتەوە، ناڕەزایی لایەنەکان و بەرپرسانی بەدوای خۆیدا هێنا و ئیدانە کرا، هەروەها داواکرا کە کۆتایی پێبهێنرێت.