نوێترین

recent

15/02/2017

نۆکیا، (3310) دەخاتەوە بازاڕ



کۆمپانیای نۆکیا جارێکی تر ئامێرە (3310)ەکەی دەخاتەوە بازاڕ، کە بە پاترییە تەمەن درێژ و بەهێزییەکەی ببوە ئەفسانەی نێو بەکاربەرانی.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ کۆمپانیای نۆکیا بەنیازە جارێکی تر مۆبایلی (نۆکیا-3310) بخاتەوە بازاڕەکان کە پێشتر لە ساڵی (2000)دا دروستی کردبو.

ئیڤان بلاس، نوسەری سایتی ئینتەرنێتی تەکنەلۆژیی ئەمەریکی هەواڵەکەی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد؛ ڤێرژنێکی تازەی (3310) دەخرێتە بازاڕەکان و لە ئەوروپا نرخەکەی (59) یۆرۆ دەبێت.

تائێستا نەزانراوە کە ئەو ڤێرژنە تازەیەی نۆکیا (3310) کامێرای دەبێت یان شاشەکەی رەنگا و رەنگە، یان هەروەک جاران سادە و ساکار و شاشەکەی رەش و سپی و بەکارهێنانی ئاسانە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085