
کەمێک پێش ئێستا زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە گەشت دەکەن بۆ ووڵاتی پۆڵەندا بە مەبەستی روبەروبونەوەی یانەی لیگا وارسۆی پۆڵەندی ، ھەرچەندە وەک ئاشکرا بوو ھەریەک لە رامۆس و مۆدریچ و کاسیمیرۆ و پیپی بەھۆی پێکانەوە بانگھێشت ناکرێن بەڵام ئەوەی جێی گومانە بانگھێشت نەکردنی ھەریەک لە مارسیلۆ و جەیمس رۆدریگێزە کە بە بریارێکی ھونەری ناویان لە لیستەکەدا نییەو گەشتیش ناکەن ، لیستی ناوی یاریزانە بانگھێشت کراوەکان بریتین لە /
* گۆڵچیەکان - کیلۆر ناڤاس - کاسیا - رۆبن یانیز
* بەرگریکاران - کارفاخال - ڤاران - ناتشۆ - کۆینتراو - دانیلۆ - تیخیرۆ
* ناوەراست - تۆنی کرۆس - ئیسکۆ - کۆڤاسیچ - ئەسینسیۆ
* ھێرش بەر - کریستیانۆ - بەیڵ - بن زیما - مۆراتا - فاسکێز - ماریانۆ