نوێترین

recent

01/11/2016

بەڤیدیۆ؛ فەرهاد پیرباڵ "میز بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و زانكۆ" دەكات



دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا فەرهاد پیرباڵ ؛نووسەر و مامۆستای زانكۆ؛ لە هەولێر "شۆڕشی سپی" ڕاگەیاند و لەسەر ڕێگری لێكردنی لە دادگای هەولێر بۆ تۆماركردنی سكاڵا هێرشی توندی كردە سەر حكومەتی هەرێم و دادگا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو مامۆستایە لەناو زانكۆی سەڵاحەدین-ەوە هەڕەسەی "میز"پایكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و زانكۆ دەكات.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، فەرهاد پیرباڵ ماوەی 41 كاتژمێر بۆ سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین دیاری دەكات و دەڵێت: "ئەگەر 41 كاتژمێری دیكە بەناوی خوێندكاران و زانست و گەلەوە ئامادەنەبێت دابنیشم لەگەڵی ئەوا میز بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و زانكۆی سەڵاحەدین-دا دەكەم".

دەشڵێت: "یەك كەسم لەگەڵ ئەویش پێشمەرگە" و داواش لە خوێندكارەكان دەكات، "ئێوە ژیان بگۆڕن".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085