ڕاگرایەتی فاكەڵتی یاسا و ڕامیاری ئاگاداری خوێتدكاران دەكات، كە بایكۆتیان شكاندووە و ڕۆژی یەك شەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی ئاگادارینامەیەك، كە ڕاگرایەتی فاكەڵتی یاسا و ڕامیاری بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی دەست (ئاژانسی وڵات) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، كە "دوای ئـاڕاستە كردنی سوپاسی بێ پایانمان بۆ دڵسۆزی و گەورەیی مامۆستایانی فەكەڵتیەكەمان بڕیار درا ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ٢٠١٦/١١/٦ یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی دەوامی ئاسایی بێت لەھەردوو بەشی یاسا و زانستە ڕامیاریەكان".
جەختیشكراوەتەوە، خوێندكارانی دەرەوەی شار ڕۆژی یەك شەممە بەشەناوخۆیی وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەكانی (ئاژانسی وڵات) بڕیارە سبەینێ سەجەم مامۆستایان و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی كۆببنەوە و دوا بڕیار لەسەر بایكۆت بدەن و ئەوەش زانراوە، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو دەوام لە زانكۆی سلێمانی دەستپێبكاتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە زانكۆی پۆلیی تەكنیكی سلێمانی بڕیاری دابوو، ئەمڕۆ سێ شەممە دەوام دەستپێبكاتەوە.