نوێترین

recent

01/11/2016

رێككەوتنه‌كه‌ هەڵوەشێتەوە بارزانیش پۆستەكەی له‌ده‌ستده‌دات



جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایدەگەیەنێت،''هەردو پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت بە یەك رێكکەوتنی سیاسی دابەش كراون،لە كاتی هەڵوەشاندنەوەی رێكکەوتنەكەش دابەشكردنی هەردو پۆستەكە هەڵدەوەشێتەوە''.

د.بەهار مەحمود جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگەیاند؛ پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئێستا باس لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكکەوتنە سیاسیە دەكات كە تیایدا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان درا بە گۆڕان، ئەوا هەر لەو رێكکەوتنەدا پۆستی سەرۆكی حكومەت دراوە بە پارتی، لە كاتی هەڵوەشاندنەوەی رێكکەوتنەكەش دابەشكردنی هەردو پۆستەکە هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو پێیوایە؛ یەكێك لە كەموكوڕییەكانی رێكکەوتنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت ئەوە بو، پارتی بە جیا رێكکەوتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كرد، لە كاتێكدا دەبو پێكهێنانی حكومەت بە رێكکەوتنێك لە نێوان سەرجەم لایەنەكاندا بوایە.دەشڵێت:"لەكاتی هەڵوەشانەوەیدا دەبو لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان رێکكەوتنی پێكهێنانی حكومەت هەڵبوەشایەتەوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085