نوێترین

recent

31/10/2016

کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە


وەزارەتی کارەبا ھۆشداری لەکەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدات و داواش لەھاوڵاتیان دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، ئامێرە کارەباییەکان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارنەھێنن.
محەمەد ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە داوامان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاکان کردووە، نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت، لەئێستاشدا سەرقاڵی میکانیزمێکین تا بەھەمان شێوەی بەنزین، نەوتی سپی لەبازاڕەکان دابینبکرێت، بۆئەوەی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارنەھێنرێت و وەک ساڵانی ڕابردوو کێشەمان بۆ دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا ٢٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بەھەمانشێوەی ماوەکانی ڕابردوو دابیندەکرێت و وتی:" بەڵام کە بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین ھاوڵاتیان ھیتەر بەکاردەھێنن و فشارمان لەسەر دروستدەبێت، ئەگەر ھاوڵاتیان ھاوکار نەبن، پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە".

لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش بە ھاوڵاتیان، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: ھێشتا زووە بۆئەوەی بەفەرمی کەمبونەوەی کارەبا ڕابگەیەنین، بەڵام ئەگەر لە وەرزی زستاندا ھاوڵاتیان ئامێرە کارەباییەکان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاربھێنن، کاریگەری لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا دەبێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085