نوێترین

recent

31/10/2016

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک چەکداری پارتی لە کەرکوک دەرکرا



دوای ھەفتەیەک لە روداوی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەک لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی منداڵیکی ٩ ساڵان و ژنێکی دوو گیان و برینداربونی ھاوسەرەکەی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار لەو تەقەکەرانە دەرچوو.

جوان خەیروڵڵا، پوری گۆران ھاوسەری ژنە کۆژراوەکە رایگەیاند: وەک کەسوکاری گۆران، پاش روداوەکە سکاڵای یاساییمان دژی تەقەکەرانی بنکەی ئاسایشی راپەڕینی پارتی لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک تۆمارکردو ئەمڕۆش ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن دادگای کەرکوکەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار لەو تەقەکەرانە دەرچوو.

ئەو ھاوڵاتییە تەئکیدی کردووەو کە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران و وتیشی: جگە لەوە ھیچ مەرجێکی دیکە قبوڵ ناکەین.

شەوی ٢٢ی ئەم مانگە، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلێک بە بەردەم بارەگای ئاسایشی پارتی لە شاری کەرکوک، لەلایەن چەکدارانی بنکەکەوە تەقەی لێکراو لە ئەنجامدا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان و منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ، ھاوسەری ژنەکەش بەسەختی بریندار بوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085