
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا کاوە ئازیزی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" پرۆسەی دەستگیرکردنی سەرکردە وئەندامانی ئێمە لەلایەن پەیەدەوە بەردەوام ولەزیادبووندایە وتاوەکو ئێستاش ٣٨سەرکردە وئەندامی ئێمە لەزیندانەکانی پەیەدە دایە.
کاوە ئازیزی گوتیشی، ئەوسەرکردە وئەندامانهی ئێمە کە لەزیندانەکانی پەیەدە دان تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نیە وکەس نازانێت لەکوێ دەستگیرکراون.