نوێترین

recent

08/10/2016

بارزانی و بەرهەم ساڵح و زێباری تێدایە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی عێراق لیستە ڕەشەکەی بڵاوکردەوە


نوسینگەی لێکۆڵینەوەی عێراق لە تازە ترین لێکۆڵینەوە دا ناوی بیست سیاسی عێراقی ئاشکراکرد کە تۆمەتبارن بە ناردنی پارە بۆ دەرەوەی عێراق بە بری ٤١٧ ملیار دولار خەڵمێندراوە کە چوار کەسایەتی کوردیان تێدایە کە تۆمەتبار کراون بە ناردنی پارە بۆ دەرەوە وڵات.

لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا جیالەوەی ناوی ئەوبەرپرسانە هاتووە لەهەمانکاتدا ناوی ئەو وڵاتانەی کە پارەکەی بۆ ڕەوانەکراوە لەگەڵ بڕی پارەی ناردراو بڵاوکراوەتەوە.

ناوەکان:.

١- مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان بە بری ٢١ملیار دولار رەوانەی دەرەویە کردووە بۆ وڵاـی ئەڵماینیا و نەمسا.

٢- دڵشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی لەسەر بوجەی نەوت بری ١٣ملیار دولاری رەوانیە ئەڵمانیا کردووە.

٣- دکتۆر بەرھەم ساڵح جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بری ٨٠٠ملیون دولار پارەی رەوانەی ئەوروپا و عمان و کردووە لەکاتێکدا کەجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دارایی عیراق بووە.

٤- ئەحمەد جەلەبی جێگری سەرۆکی وەزیرانی پێشوتر لە بەبری ٢٥٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی ئەمریکا و بەریتانیا کردووە.

٥- عادل عبدالمھدی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوتر وەزیری نەوتی ئیستا بە بری ١٢٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی فەرەنسا کردووە.

٦-بیان جبر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە بری ٤٠٠ملیون دولار پارەی رەوانەی بەیروت و ئیمارات کردووە.

٧-سەباح الساعدی بە بری ١٩٠ ملیون دولار پارەی رەوانەی بەیرۆوت و قەتەر کردووە.

٨- جاسم محمەد وەزیری پێشوتر لە حکومەتەکەی مالکی ١٣١ ملیون دولاری رەوانیە دەرەوە کردووە.

٩- عادل مھودر وەزیری پێشوتر لە حکومەتی مالکی بە بری ١٩ ملیون دولار پارەی رەوانەی دەرەوەی عێراق کردووە.

١٠- ئوسامە نجێفی بری ٤٦٠ملیون دولاری رەوانیە توکرای و قەتەر و ئیمارات کردووە.

١١- ئەسیل نوجێفی ١٨٠ملیون دولاری رەوانەی تورکیا کردووە.

١٢-حسین ئەسەدی بری ٨ملیون دولاری رەوانەی کوەیت کردوە.

١٣-خزەیر خزاعی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوتر بە بری ٦٥ ملیون دولار پارەی رەوانی دەرەوە کردوە بۆ وڵاتی کەنەدا لە رێگای وڵاتی مالینزیاوە.

١٤- کەریم وەحید وەزیری کارەبای پێشوتر بە بری ١٦٣ ملیون دولار پارەی رەوانەی بەریتانیا و ئەمریکا کردووە.

١٥- ھوشیار زێباری وەزیری دەرەوی پێشتر و وەزیری لادراوی دارایی بە بری ٤٧ ملیون دولار پارەی رەوانەی دەرەوەی عێراق کردووە.

١٦- عەلی دەباغ وتەبێژی بەناوی جکومەت پێشوتر بری ٨٦ ملیون دولاری رەوانیە ئیمارات و تورکیا کردووە.

١٧- سالح متلەک جێگری سەرۆکی وەزیرانی پێشوتر بری ١١٤ ملیون دولاری رەوانەی تورکیا و ئوردن کردووە.

١٨- بھا‌و الاعرجی بری ١٢٠ملیون دولاری رەوانیە وڵاتانی بەریتانیا و ئیسلەندا و ئسکتلندا کردووە.

١٩- حازم شەعلان وەزیری پێشوتر لە حکومەتەکەی مالکی بە بری ٨٠ملیون دولاری رەوانیە بەریتانیا کردووە.

٢٠- عادل محسن پشکنەری گشتی پێشوتر بە بری ٢٧ ملیون دولار پارەی رەوانەی وڵاتی نەمسا و بەریتانیا کردووە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085