نوێترین

recent

18/10/2016

شەڕ دەستیپێكردەوە و سوپای عێراق بەرەو حەمام عەلیل پێشڕەوی دەكات




سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە دەستی بە هێرشكردن كردەوە و گوندێكیان كۆنترۆڵكردەوە،  بەرەو ناحیەی حەمام عەلیل لە پێشڕەویدایە.


"رۆژی دووشەممە 17-10-2016،  هاوشانی پێشمەرگە هێزەكانی سوپای عێراقیش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كرد و سێ گوندیان كۆنترۆڵكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوام دەبن".

وەك لە زانیاریەکاندا هاتووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە و توانیویانە گوندی زاویە كۆنترۆڵ بكەنەوە، ئێستاش بەرەو ناحیەی حەمام عەلیل لە پێشڕەویدایە كە شوێنێكی ستراتیژییە.


زانیاریەکان ئاماژەبۆ ئەوەش دەکەن "بەشێك لە گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی حەمام عەلیل لە داعش راپەڕیون و شەڕی چەكدارانی داعش دەكەن، سەربازانی سوپای عێراقیش دڵیان بەو راپەڕینە خۆشە و گەشبینن شەڕی موسڵ ئاسان دەبێت".

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016،  هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هێرشێكی فراوان لە میحوەری خازرەوە دەستیان بە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ كرد، پاش 7 كاژێر قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە كۆتاییهات و 9 گوند بە رووبەری نزیكەی 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنترۆڵكرانەوە، وێڕای كوژرانی دەیان چەكداری داعش، 10 پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەكیش برینداربوون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085