نوێترین

recent

18/10/2016

ئاشتی ھەورامی چی دەڵێت؟



لەسەرەتای مانگی داھاتودا دابەشکردنەوەی موچە بۆ مانگی (ئەیلول ـ ٩) دەستپێدەکات

ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێم، لەیەکێک لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بەئاشکرا وتویەتی:"ناتوانین تاوەکو کۆتایی مانگی (تشرینی یەکەم ـ ١٠) ناتوانن موچەی مانگی (ئاب ـ ٨)ی فەرمانبەران بدەین، چونکە لەداھاتی مانگی ئابدا، ١١٧ ملیۆن دۆلار دراوەتەوە بەقەرزی کۆمپانیاکان".

لەلایەکی تریشەوە مەدینە ئەیوب شرنەخی پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەڕێگەی میدیاکانی حزبەکەیەوە تەئکیدیی لەسەر قسەکەی ھەورامی کردۆتەوەو ڕایگەیاندوە، دابەشکردنی موچەی مانگی (ئاب ـ ٨)ی فەرمانبەران تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژدەبێتەوەو لەسەرەتای مانگی (تشرینی دوەم ـ ١١)دا موچەی مانگی (ئەیلول ـ ٩) دەستپێدەکات".

شرنەخی ئەوەشی وتوە:"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەستمکەوتوە، لەکۆتایی ئەم مانگەدا دابەشکردنی موچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران کۆتایی دێت و لەسەرەتای مانگی داھاتوشدا دابەشکردنەوەی موچە بۆ مانگی (ئەیلول ـ ٩) دەستپێدەکات".

ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەھەفتەی داھاتودا، بەشی ھەرەزۆری وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت موچەیان پێدەدرێت، "بەڵام دابەشکردنی موچە تا کۆتایی مانگ درێژدەبێتەوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085