نوێترین

recent

25/08/2025

گێڕانەوەی شـەڕەکـەی لالەزار لەلایەن فەرماندەیەکی بەشدار بووی شەرەکە.

 








دەقی چاوپێکەوتنی هانا چۆمانی لەگەڵ فەرماندە ئەحمەد ئەسەف
ئەم چاوپێکەوتنە لەسەر رەزامەندی ناوبراو بڵاو دەکرێتەوە و خۆشی لە فەیسبووک هاوڕێممە و دەیبینێت
هانا چۆمانی: کاک ئەحمەد، ئەوە چی بوو لەلازار رویدا؟
ئەحمەد ئەسەف، شەڕێک بوو لە مێژووی کورددا نەبووە، هێرشێک بوو لە سەردەمی داع-ش وێنەی نەبووە، چەکی وابەکارهات لە شەڕی دوو ولات بەکاردێتم هەمان ئەو چەکەی لە شەڕی نێوان روسیا وئۆکراینا بەکاردێت، بێویژدانیێکم بینی وینەی نەبوو، بە ١٧ جۆر چەک و تەقەمەنی هێرشکرایە سەرمان، ئەنواع غاز و بۆمبی غازی و هەناسەبڕکێ و فرمێسک رێژ و کاربۆنی بەکارهات؟
هانا چۆمانی: ئێوە دەستپێشەخەریتان کرد؟
ئەحمەد ئەسەف -نەخێر ئێمە یەک گولەشمان نەتەقاند، تاوەکو ئەوان دەستیان پێکرد، ئەسڵەن ئەوان دەمێک بوو تەقەیان دەکرد کاک لاهور فرمانی تەقەکردنی بە ئێمە نەدا، دەیگوت جواب نەدەنەوە رەنگە تاقیمان بکەنەوە، بۆیە با کەس نەکوژرێت یەک کەس تەقەنەکات.
هانا چۆمانی: ئەی بۆ دۆخەکە وایلێهات ؟ ئایا راستە داوایان لێکردن خۆتان بەدەستەوەبدەن و فرمانی دادگایان بۆ هێنان ئێوە رازی نەبوون؟
ئەحمەد ئەسەف - کاکە ٢٠٠ باجەر و هەمەریان بە دۆشکەوە هێنابوو لە بەرامبەر ئێمەیان رایانگرتبوو، دەیان تۆپ و هاوەنیان جێگیرکردووە، هەزاران چەکداری راهێنراوی دژە تیرۆر و کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆن و سکرتاریەتی مام جەلال و هێزی پشتیوانی دوو هاتوون، هەرچی چەک پێیانە، هەرچواردەوریان گرتووین، ئینجا هاواردەکەن دەڵێن : وەرنە دەرەوە خۆتان تەسلیم بکەن، ئەگەرنا هێرشدەکەین،! دەیانگوت" دەبێت دەستبەسەر لالەزاردا بگرین نەیاندەگوت، با فڵان وفڵان بێنە دەرەوە فرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، دەیانگوت" هەمووتان وەرنە دەرەوە لالەزار چۆڵبکەن و دەبێت دەستی بەسەردابگرین ، ئاوا بەئێمەیان گوتووە تەسلیم بن.
ئەی فەرمانی دادگا؟
ئەحمەد ئەسەف - باوەڕىکەن یەک فرمانی دادگا نەهاتووتە لەلازار، سەعات پێنج ونیو بەئێمەیان گوتووە، فرمانی دەستگیرکردن دەرچووە، سەیر ئەەبوو هێزەکە پێش فرمانی دادگا هاتبوون. ئەوە لەکوێی دونیا هەیە، دە هەزار چەکدار سەعات ٣ی دوای نیوەڕۆ بگاتە شوێنەکە کەچی سەعات پێنج و نیو فرمانی دادگا بێت و بەئێمە بڵێن فرمان دادگا دەرچوو بۆ دەستگیرکردنتان.
ئەی نوسراوی فەرمی؟
ئەحمەد ئەسەف -یەک تاکە کاغەز و نوسراو نەک نەهاتووە بۆ نوسینگە تەنانەت نەهاتووەتە هەموو سەرچناریش ئەوانە بەهانەی بێمانان و ئەسڵ و ئەساسیان نیە.
ئەی بۆ شەڕەکە دروستبوو؟
ئەحمەد ئەسەف -کاک لاهور گوتی با هێزەکانتان بکشێنەوە، پۆلیس بێت و دەچینە بەردەم دادگا، کەچی بە موکبەیرە هاواردەکەن نەخێر، دەبێت تەسلیم بن و لالەزار کۆتایی هاتووە و بەسەرتاندا دەروخێنین؟
شەڕەکە چۆن دەستی پێکرد؟
ئەحمەد ئەسەف – هێشتا شەڕەکە دەستی پێنەکردبوو وردە وردە ئەوان بە باجەر و هەمەر دەهاتنە پێشەوە. ئێمە دەمانبینی هەروا هێزی زۆرتر و چەک و تۆپ و هاوەن و دەباتە دەهێنن بەرەوە لالەزار لەهەرچواردەورە بەیەک ئاراستە نزیک دەبنەوە ، زانیمان ئەوە نائاساییە، بۆیە بە کاک لاهورمان گوت چیبکەین؟
ئەی شێخ لاهور چی گوت؟
ئەحمەد ئەسەف -کاک لاهور دەیوت ئەو فرمانە سیاسیە وپەیوەندی بە دادگا نیە "منیش خۆم تەسلیم بکەم دێنە گیانی ئێوە و ئامانجەکە هەموومانین نەک بەتەنیا یەک کەس و دوکەس و سێ کەس" بۆیە کاک لاهور زۆر لەسەر خەت بوو بەردەوام تەلەفۆنی بەدەستەوە بوو بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو دۆخە راگرێت وهێزەکانی بکشێنەوە و هیچ شتێک روونەدات، بەڵام بێ فایدەبوو ئیدی کاتژمیر نزیکی یەک بوو کاک لاهور گوتی برادەران، ئەوانە ناکشێنەوە و بۆشەڕهاتوون و دەیانەوێت شەڕبکەن و هێرشبکەنە سەرمان، ئێمەش بەرگری دەکەین.
دواتر چیتانکرد؟
ئەحمەد ئەسەف - ئیدی کە ئەمەل نەما هۆتێل لالەزار کۆمەڵێک خانووی بەدەورەوەیە، لە لای کوردۆنیا ومەنقەل و تا تەلاری سلێمانی هێزەکانی ئێمە بەسەر ئەو خاڵانەدا دابەشبووین بۆ ئەوەی پێشڕەوی نەکەن رێگری لەهاتنیان بکەین، و ژن ومنداڵ و کەسانی مەدەنیشمان ناردنە ناو هۆتێل لالەزار بۆ ئەوەی ئەگەر ئێمەش هەموومان کوژراین ئەوان سەلامەت بن، چونکە دەیان ژن ومنداڵ و کرێکاری بیانی و پاککەرەوەی لێبوو کە هیچ پەیوەندیان بە ئێمەشەوە نەبوو کرێکار و تەباخ بوون.
دواینجار کەی لاهور شێخ جەنگییت بینی؟
ئەحمەد ئەسەف -دواین جار کە قسەم لەگەڵ کرد نزیکی سەعات ٢ بوو، پلان و شتەکانی پێدام و پێی گوتم ، ئەو بەرەی رۆژهەڵاتە ئەرکی تۆ و هاتووچۆش مەکە، نەهێڵی کەسیش بکوژرێت نە لەلای تۆ نەلای ئەوان، هیچ کات تەقە بەئاراستەی کوشتن نەکەن تەنها ئۆتۆمبێل و باجەر و هەمەر بکەنە ئامانج، ئیدی ئێمە و گروپەکانی دیکە دابەشی سەر نوقتەکان بووین.
دواتر چی بوو؟
ئەحمەد ئەسەف - نزیک کاتژمێر سێ بوو، شەڕ دەستیپێکرد، سەرەتا بەس بە دۆشکە و بیکەیسی بوو، بەڵام دواتر شۆک بوین، چونکە راستی ئێمە چاوەڕوانمان نەدەکرد کە ئەو هێزە زۆر هەمووی هێرشبکات، گوتمان رەنگە هێزێکی ئاسایی بێت، بەڵام کە بوو بەشەڕ ئاگر و ئاسنیان بەسەرداباراندین:
سێ شت شۆکی کردین و هێزەکانی ئێمەی شێواند و خەڵکیان شەهید کرد:
لەگەڵ بیکەیسی و دۆشکە، کارەساتی درۆنەکان بوون جاری واهەبوو لەیەک دەقە سێ درۆن بەیەکەوە لەسەر لالەزار وننوقتەکان دەخرانە خوارەوە".
-ئەوانە تەکتیکێکیان کرد، هەر شوێنیک تۆپ وهاوەن و دەبابە نەیگرتایتەوە، راستەوخۆ درۆنێکی بۆمبرێژکراویان ئاراستە دەکرد هەموو درۆنەکانیشیان کامێرای لەسەر بوو دەقیق لە ئامانجەکەی دەدا.
دووەم: هێزەکە لە دەرەوەی چاوەڕوانی هەموومان بوو، لەروی چەک لەروی قەبارە لەروی پێداویستی سەربازی، بۆیە کاک لاهور کۆبوونەوەیەکی خێرای کرد و گوتی تازە هیچ شتێک نەما دەبێت بەرگری بکەین، بۆیە بڕیارماندا بەهەموو شێوەیەک بەرگری بکەین.
سێێەم هۆکار، من لەچەندین ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان شەڕمکردوە دژی داعش، بەڵام هیچ کاتێک شەڕی لەجۆرە و هێرشی لەو جۆرەم نەبینیووە، هەرجۆریك باسی بکەم ناتوانم رونی بکەمەوە، چونکە یەکەمجارە چەکی وا و هێرشی ئاوا چڕ ببینم لەکاتێک من نزیکەی ٢٠ ساڵ لەناو دژە تیرۆر بووم، باوەڕبکە خاری واهەبوو لەیەک چرکە، تۆپ وهاوەنو دەبابە و درۆن و دۆشکە بە لالەزراەوە دەنرا ، مەجالی هەناسەدانیان نەدەداین، ئەوەندە کارەسات بوو .
هاوکات بەکارهێنانی جۆرەها گولە و بۆمبی غازی و ئاسمانی کە هەناسەی تەنگ دەکردی و چاوی پردەکردی لە ئاو و دونیات نەدەبینی.
هانا چۆمانی، واتا مەبەستت چیە کە هێرشی لەوجۆرەت نەدیووە؟
ئەحمەد ئەسەف -کاکە تۆ لە هەرشەڕێک لانی کەم لە چوار لا دوو یا لانی کەم لایەک هی خۆتە، بۆ چەک وپیداویستی بۆ ئاڵوگۆڕێ، بۆ گەیشتنی هاوکاری، بەڵام جۆرە گەمارۆ و ئەو هێرشە و شوێنەکە شێوازی هیرشی بازنەیی ، ئێمەی بەیەک بازنە تەوقی دابوو لە لالەزار لەهەموو لایەکەوە بەیەکەوە دەهاتنە پێش، هیچ مەجالی هاتووچۆی یەک میرولەش نەبوو.
بگرە لەکۆڵانەکان بە پانی و درێژی سێ هەمەر و باجەر یا مودرەعەیان راگرتبوو، جۆرەها چەکی گەورە و گولە نەبڕی لەسەربوو، تا رێگاکان قوفڵ بکرێن، ئەوەی زۆر نامۆبوو دەبابەیەکیان بەکاردەهێنا نازانم لەکوێ دەستیان کەوتووە تازە کڕیوویانە یان وەریانگرتووە، چونکە پێشتر نەیانبووم باوەڕبکە کە دەنگی دەهات دەمانزانی رێک چاومان دەنوقاند، چونکە هێزەکەی بەجۆرێک بوو، کاتێ لە دیواری خانووێک یان هۆتیل لالەزاری دەدا هەرچی دیوار بوو رایدەماڵی و ئینجا دەتەقییەوە.
هانا چۆمانی، شەڕ و بەرگری و بەردەوامی شەڕەکە چۆن بوو؟
تاوەکو ٦ و شتێک شەڕبەردەوام بوو بەڵام بەپلان، سەعاتی یەکەم درۆن وهاوەن وتۆپ، ؛لەگەڵیشی بیکەیسی و دۆشکە عەشوائی تەقەی دەکرد، واتا چەکی قورس هەرچی بنکە و نوقتە و خاڵی گرنگ بوو بەتایبەت لەسەر لالەزار هەمووی وێران کران بە درۆن و دەبابە و هاوەن، ئینجا چەکەکانی دیکە و هیرشی زەمینی لەگەڵ ئەوەش هەموان قارەمانانە جەنگان و بەرگری فیداییمان کرد، کاک لاهور خۆی بەرگری دەکرد جگە لەوە هەموو نوقتەکانی بەسەردەکردەەوە، بەردەوام دەیگوت خۆتان بپارێزن و تەقە لە کارمەندان نەکەن تەنها هەولبدەن هەمەر وباجەرەکان لەکاربخەن بۆ ئەوەی پێشڕەوی بوەستێت، ئەگەر باجەر و هەمەرەکان لەسەرێگاکان پەکیان بکەوێت هێرشناکەن چونکە ناتوانن بەئاسانی بیگوازنەوە رێگاکان دادەخرێن و شەڕەکە دەوەستێت، بەڵام ئیدی ئێمە بەهێزترین چەکمان ئاڕ بی جی بوو ئەویش گولەکانی سنوردارە و تەوبوو توانیمان ژمارەیەک هەمەر لەکاربخین بەڵام هەمەر و باجەرە مۆدێل نوێکان بەتایبەت ئەوانەی کۆماندۆ ئاربی جی وەک گولەی ئاسایی بوو بۆی ئیدی ئەوەی ئامانج بوو بەرگری بوو، ئەوانیش هەر پێشڕەویان کرد بازنەی شەڕەکە بچوکتر دەبوویەوە، گولە و چەکمان پێندەما چونکە یان فیشەک نەبوو یان کرابوویە ئامانج من و هاوڕێکانم ٣ سەعات و ٢٠ خولەک بەس بە ٦ ئار بی جی و ١٠ رومانە شەڕمان کردووە ئەوەی دیکە ئێم فۆڕ بوو
هانا چۆمانی شێوازی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەوانی دیکە چۆن بوو؟
ئەحمەد ئەسەف – ئەوکاتەی کە گیران من لەلایە ئەوان نەبووم من لەدەرەوەی هۆتێل بووم، بەڵام نە گولە ما نە چەکێک کە کاریگەری هەبێت، دوو رێگا هەبوو لەوکاتە یان تەسلیم بوون یان مردن، ئیدی ئێمە سەرەتا گوتبومان تەسلیم نابین، ئێمە لەقۆڵی رۆژهەڵات بووین بەرامبەر باڵەخانە نوێیەکە کە ئێستا دروستدەکریت، لەخانوێک بووین من و ٦ کەسی دیکە نەمانهشت لەوێ داخیل بن چونکە شوێنەکەمان ناوماڵان و شاراوەو بەرزبوو هەمەریش نەیدەتوانی بگات بەوێ بۆیە تەنها رێگا پێشڕەوی پیادەبوو، نەیانتوانی لەوێووە داخیل بن بەڵام بەهەمەرەکان هاتن تاوەکو ژێر بەرزایەکە لەبەشی دواوە بەڵام لەبەشی پێشەوە بە ئاسانی دەیانتوانی بێن
باشە کەی و چۆن هێزەکانی کۆماندۆ و دژە تیرۆر گەیشتنە ناو لالەزار؟
نزیکی سەعاتی شەشی بەیانی پاشان هەمەرەکان و باجەرەکان و مودەرەعەکان دەوری هۆتێلرکریان گرت و بازنەی شەڕ تەنها بووە هۆتێل لالەزار و چەکی قورس وەستا، چونکە هیزەکانی خۆیان نزیکبوونەوە، گەیشتنە بەردەم هەردوو دەرگای لالەزار کاتژمێر شەش بوو چەکدارەکانی کۆماندۆمان بینی لە ناولالەزار ، هەروەها گوێمان لە گریانی ژن ومنداڵ بوو هاوکات گوێمان لێبوو دەیانگوت ( بکەونە سەر ئەرز، چەکەکەو دابنێ، تەقەمەکەن بەسە.. ئەو قسانەی) ئیدی زانیمان کە هێزەکان گەیشتوونەتە ناو لالەزار هاواریان دەکرد لالەزارمان کۆنترۆڵکرد، و هەمووانمان دەستگیرکرد، ئێمە نائومێد بوین و ئامادەش نەبووین تەسلیم بین، ئیدی کە ئەوان گوتیان لالەزار کۆنترۆڵکرا کەمێک شەڕەکە ساردبوویەوە، ئیمە لەوێ بەدەرفەتمانزانی، کە چۆن دەربازبین؟
چیتان کرد ؟
ئەحمەد ئەسەف - لەگەڵ فەرماندەیەکی هاوڕێـم گوتمان یان دەبێ دەربازین یان دەکوژرێین، چونکە من خۆم بەدەستەوە نادەم، ئیدی بڕیاریاماندا بڕۆین ، لە کۆڵانەکەی بەرامبەرمان سێ هەمەر هەبوو لەگەڵ ٩ چەکداری کۆماندۆ ئێمە شەڕی ئەوانمان کرد رووبەروبونەوە دروستبوو، دوانیان برینداربوون، ئێمە لەکۆڵانەکە گەڕاینەوە و ئەوان هێرشیان کرد و دوامان کەوتن وایانزانی چووین بۆ ناو لالەزار ، بەڵام ئێمە سەرکەوتین بۆ سەربانی ئەو خانوانەی گەرەکە سەرکەوتین ٧ کارمەندی هێزەکانی ئێمەی لێ بوو بەبێ چەک، ئەوانیشمان لەگەڵ خۆمانهێنا چوینە ناو ماڵێك، لەوێ ٤ ئەندامی دیکەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، ئەوانیشمان لەگەڵ خۆماندا هێنا و تا کۆماندۆ گەیشتە ساترەکەی ئێمە، ئێمە گەیشتینە پشت هەمەرەکانی ئەوان لەوێ تەقەیان لێکردین و داوای وەستانیان کرد بەڵام چونکە برینداریان هەبوو و هەمەرەکانیش رویان لە لالەزارە ماوەیەکی زۆری دەویست تا بگەنەوە بە ئیمە، بەپەلە ئێمەش کەلو پەلەکانمان فرێدا و نەوەستاین تاوەکو چوینە ناو(مزگەوتی ئەحە سور) پاش کەمێک خۆحەشاردان و دڵنابووین کە نەهاتوونەتە دوامان ئیدی دابەشی سەر چوار گروپ بووین گەیشتنە ناو شاری سلێمانی لە مالێک ماینەوە تا دۆخەکە ئارام بوویەوەوە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بەشێکیان چوونەوە ماڵی خۆیان لە سلێمانی و ئەوانی دیکەش بەهەمان شێوە چونەوە ناوچەکانیان و من و دوو کەسی دیکەش سنوری سلێمانیمان جێهشت
بەشێک لەمیدیا و پەیجەکان باس لە خیانەتی تۆ یان رێبواری حامی حاجی غالی دەکەن؟
-من دوو شت دەلێم، هەمووان بەرگریان کڕد قارەمانانە لە کارمەندێکی ئاسایی تا شێخ لاهور، بابەتی خیانەت و خیانەتکاریش من هیچ قسەیەک ناکەم، تا لەداهاتوو هەموو شتێک رووندەبێتەوە و هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە گیراون باش باش دەزانن چیبووە و چۆن بووە دڵنیابن کە ئازادبوون ئەوان هەموو شتێک رووندەکەنەوە و لەو سەدان کەسە یەکێک هەردەبێت راستیەکە بزانێت و ئاشکرابکات
لێرەشەوە دەیلێم، هەتا دەمرم لاهوریم و چاوەڕوانیشی دەکەم تا لەزیندان دێتە دەرەوە ، هەتا شێخ لاهور مابێت سەربازێکی ئەوم و هەموو هەولێکیش دەدەم بۆ ئازادکردنی، یان لەورێگەیەوە دەمرم و شەهید دەبم یان دەبێت یاسا و دادگا سەروەر و سەربەخۆبن .
کۆتا قسەم ئەوەیە ئەوانەی بەشداربوون لەشەڕەکە بەس مودەرەعە و درۆن و دەبابەیان پێنەبواییە باوک وباپیریشیان نەیاندەتوانی بێنە ناو لالەزار، چونکە هەموویان باش باش دەناسم بایی چەندن تەڵەبەی خۆم بوون و خۆم فێرمکردوون
هەروەها ئەوانە نەهاتبوون بۆ شەڕ، هاتبوون بۆ قەتڵ و عام جینۆساید لەکۆتایی هەرواشیانکرد
هەڤپەیڤین : هانا چۆمانی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085