نوێترین

recent

02/10/2016

نرخی دۆلارو دراوەكان لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ‌ یەك شەممە 2/10/2016 نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەشێوەیەك بووە، كە هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر بە 130 هەزارو 350 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 130 هەزارو 350 دیناری عێراقی بووە، كە ئێوارەی دوێنێش لەكاتی داخشتنی بازاڕ هەمان نرخی هەبووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 146 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 170 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەم دوو دراوە ئەوروپییەش دابەزیوە.

هەرچی تمەنی ئێرانییە بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 36 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 45 هەزار  دیناری عێراقییە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085