نوێترین

recent

02/10/2016

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: دوو رۆژە پارە لە ماڵمدا نییە



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان روونكردنەوە لەسەر دیبەیتە هەڵوەشاوەكەی هەڵەبجە دەدات‌و ئاشكرای دەكات، دوو رۆژە هەرچی پارەیە لەماڵی مندا نییەو پارەی بەنزینی ئۆتۆمبیلەكەشم لە شۆفێرەكەم قەرز كرد تا بچمە هەڵەبجە
ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو لەژێر ناوی (ئەوەی لەدیبەیتەكەی هەڵەبجە روویدا) دەڵێت، ئێمە لەلایەن رێكخراوەكانەوە داوەت كرابوین كە وتیان با سەرۆكی پێنج فراكسیۆنەكە لە دیبەیتەكەی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەبن، لەوێ زانیمان دیبەیتەكە سەری نەگرتوە، بەندەش لەگەڵ خاتوو رێزان و مامۆستا هەورامان راوێژمان كردو بڕیارماندا كە هەرسێكمان بچینە سەر مەنەسەو گلەیی لەحزبەكان بكەین كە دەبوایە پارتی لەئاستی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوایەو حزبەكانی تریش ئەو بابەتەیان نەكردایەتە گرفت.
دەشڵێت، بەداخەوە لەلایەن هەندێ كەسی نابەرپرسەوە سوكایەتیان پێكردین و هۆڵەكەیان شێواند، كە من دڵنیام ئەگەر لەجیاتی ئێمە بەرپرسی ترو رەتڵە حیمایەكانیان لەوێ بونایە ئەو كەسانە زاتیان نەدەكرد وا مامەڵە بكەن.
هەروا ئاشكرای دەكات، بەچل و پێنج ساڵ تەمەنەوە خاوەنی خانویەكی دوو سەد مەتری و سەیارەیەكی كیای نەوەد وەرەقەییم، تەنانەت دوو رۆژە هەرچی پارەیە لەماڵی مندا نییەو شۆفێرەكەم كاك شاخەوان عباس پارەی بەنزینەكەم لێ قەرز كرد تا بچمە هەڵەبجە، ئەو برادەرانە نە رێزی میوانیان گرت نە ئادابی حیواریان زانی تاگوێ لە قسەكانمان بگرن ئینجا هەڵوێستی خۆیان دەربڕن.
ئاماژەش دەكات، كەس وەك ئێمەی پەرلەمانتاری لێی نەقەوماوە، كەست لێ رازی نەبێت و هەموان لە ژن و ماڵ و منداڵ و حزب و خەڵك لێت بەگلەیی بن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085