نوێترین

recent

06/10/2016

قوباد تاڵەبانى: مامەڵە لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى بەوەکالەت دەکەم


جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، مامەڵە لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى بەوەکالەت دەکات هەتا تا ڕێکارە یاساییەکان پارێزگارى سلیمانى تەواو دەبێت.

 قوباد تاڵەبانى لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ئاژانسی وڵات كەوتووە و تیایدا هاتووە "سەرباری بەربەستە کاڕگێڕیەکان لە بەڕێوبردنی کارەکانی پارێزگاری‌ سلێمانی‌، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا دەکەینەوە‌ کە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ردار قادر دەکەم وه‌كو پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌وه‌كاله‌ت تا ئه‌و كاته‌ی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ پارێزگاری سلێمانی تەواو دەبن".

 هەروەها وتوشیەتى "ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێزگرتن له‌ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێزی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ك ‌و ویست و خواستی زۆرینەی خەڵکی سلێمانی لەلایەکی تر".

 ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لە ڕووى یاساییەوە ئاسۆ فەرەیدن پارێزگارى سلێمانییە و کار بەو یاسایە ناکرێت کە بۆ پارێزگارى سلێمانى بە وەکالەت دەرکراوە.

ڕۆژى ٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ وەزارەتى ناوخۆ فەرمانى ژمارە ٦١١٢٩ى ڕۆژى ٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ دەرکرد و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەى پێیان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە ٦ى ساڵى ٢٠٠٦ بڕیاریانداوە، کە یاساى دەستبەکاربوونى پارێزگارى سلێمانى بەوەکالە هەڵبوەشێننەوە.

 ئەو بڕیارەى وەزارەتى ناوخۆ لە کاتێکدایە ڕۆژى ٢٦ى ئابی ٢٠١٦ پۆستى پارێزگارى سلێمانى لەلایەن ئاسۆ فەرەیدون لە فراکسیۆنى یەکێتى ڕادەستى هەڤاڵ ئەبوبەکر لە فراکسیۆنى گۆڕان کرا.

 هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ ماوەى دوو ساڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بوو و ئەویش دواى وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى سلێمانى پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانیى ڕادەستى ئازاد حەمە ئەمین لە فراکسیۆنى یەکێتى کرد.

 لە ئێستادا سەردار قادر لە لەپشکى گۆڕان بە وەکالەت کاروبارى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوە دەبات تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستە نوێکەى هەڤاڵ ئەبوبەکر تەواو دەبن.

جێگرێ سەرۆکێ حکومەتا هەرێمێ راگەهاند، سەرەدەریێ دگەل پارێزگارێ ب وەکالەت یێ سلێمانیێ دکەم هەیا رێکارێن یاسایی یێن پارێزگارێ سلێمانیێ تەمام دبن.

 قوباد تالەبانی د رونکرنەکێ دا کو وێنەیەكا بەردەست ئاژانسا وەڵات كەتیە تێدا هاتیە "زێدەباری ئاستەنگیێن کارگێری لهەمبەر رێڤەبرنا کارێن پارێزگارێ سلێمانیێ، هەمی هەولەکێ ددەم کو سەرەدەریێ دگەل بەرێز سەردار قادر وەکی پارێزگارێ سلێمانیێ بکەم هەیا وی دەمێ رێکارێن یاسایی یێن پارێزگارێ سلێمانیێ تەمام دبن".

 گۆت ژی "ئەو ئێک ژ چارچووڤەیا رێزگرتنێ ژ دەنگێن ئەندامێن بەرێز یێن ئەنجومەنێ پارێزگەها سلێمانیێ ژلایەکێ و خەز و خواستا زۆرینەیا خەلکێ سلێمانیێ ژی ژلایەکێ دی ڤە".

 ئەڤ ئێک ژی د دەمەکێ دایە کو دوهی ٥ێ تەشرینا ئێکەم یا ٢٠١٦ێ وەزارەتا نافخو یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ راگەهاندنەک بەلاڤکربوو کو تێدا راگەهاندبوو، ژ روویێ یاسایی ڤە ئاسۆ فرەیدون پارێزگارێ سلێمانیێ یە و کار ب وێ یاسایێ ناهێکرن کو ژبۆ پارێزگارێ سلێمانیێ ب وەکالەت هاتیە دەرکرن.

Cêgrê serokê hkumeta herêmê ragehand, serederyê dgel parêzgarê bi wekalet yê slêmanyê dkem heya rêkarên yasayî yên parêzgarê slêmanyê temam dbin.

Qubad talebanî di runkirnekê da ku Wêneyeka berdest ajansa wellat ketye têda hatye "zêdebarî astengyên kargêrî lhember rêvebirna karên parêzgarê slêmanyê, hemî hewlekê ddem ku serederyê dgel berêz serdar qadir wekî parêzgarê slêmanyê bkem heya wî demê rêkarên yasayî yên parêzgarê slêmanyê temam dbin".

Got jî "ew êk ji çarçûveya rêzgirtnê ji dengên endamên berêz yên encumenê parêzgeha slêmanyê jlayekê û xez û xwasta zorîneya xelkê slêmanyê jî jlayekê dî ve".

Ev êk jî di demekê daye ku duhî 5ê teşrîna êkem ya 2016ê wezareta nafxu ya hkumeta herêma kurdistanê ragehandnek belavkirbû ku têda ragehandibû, ji rûyê yasayî ve aso freydun parêzgarê slêmanyê ye û kar bi wê yasayê nahêkrin ku jbo parêzgarê slêmanyê bi wekalet hatye derkrin.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085