نوێترین

recent

30/10/2016

پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی لە باشیك ئازاد کردنەوە



هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی باشیكەوە پێشڕەوییان كردووە و فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، دوو گوندی دیكە ئازاد كراونەتەوە و پێشڕەویی هێزی پێشمەرگەیش بەردەوامی هەیە.

(بەهرام عەریف یاسین)، فەرماندەی لیوای حەوتی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوییان كرد لە رۆژهەڵاتی ناحیەی باشیك و توانییان هەردوو گوندی كانوونە و رۆژبەیان لە رۆژهەڵاتی ناحیەی باشیك ئازاد بكەنەوە و، تیرۆریستانی داعشیش پاشەكشەیان بۆ نێو سەنتەری ناحیەی باشیك كرد و نەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بكەن".

(بەهرام) گوتیشی: "بە گرتنەوەی ئەو دوو گوندە، پێشمەرگە نزیكتر دەبێتەوە لە سەنتەری ناحیەی باشیك و گوندی بەحزانیش لە ڕووی سەربازییەوە دەكەوێتە ژێر دەستی پێشمەرگە، پیشڕەوییەكانیش بەردەوامییان دەبێت تا ئەو سنوورەی بۆمان دیاری كراوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085