نوێترین

recent

03/10/2016

هەولێر: خۆپێشاندان دەستی پێكرد



 دوای چەندین جار بەڵێندان پێیان، تاوەكو بەشە سوتەمانیان بۆ دابین بكەن، جارێكی تر خاوەنی سەمونخانە و نانەواخانەكانی هەولێر هاتنەوە سەر شەقام و داوای دابین كردنی بەشە سوتەمەنی دەكەن بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكانیان.

كاوە محەمەد یەكێك لەخاوەنی سەمونخانەكان ڕایگەیاند، پێشتر چەندین جار بەڵێنیان پێداوین بۆ ئەوەی بەشە سوتەمەنیمان بۆدابین بكرێ، بەڵام سەرجەم بەڵێنەكان جێبەجێ نەكران لەلایەن بەرپرسانەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ هاتوینەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی چاودێر ی و بازرگانی هەولێر داوای مافی خۆمان دەكەین، بەڵام ئەوان پێمان دەڵێن كە لەبەغداوە بڕێكی زۆر كەم سوتەمەنی بۆ هەولێر هاتووە، بۆیە ناتوانن وەك پێویست سوتەمەنیان بەسەردا دابەش بكەن.

خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەكانی هەولێر هەڕەشەی ئەوەش دەكەن ئەگەر بێت و سوتەمەنیان بۆدابین نەكرێ، ئەوا سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەكان دادەخەن، یاخود نرخی سەمون و نان گرانتر دەكەن، چونكە بەم شێوەیە ناتوانن لەسەر زیانەكانیان درێژە بەكارەكانیان بدەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085