

د . محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
بارزانی، ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێو ژماره‌كانه. سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. ته‌واوی نێوه‌نده فه‌رمییه‌كان و میدیاكانی ناوخۆ و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی، سه‌رقاڵی بزاڤی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، به‌تایبه‌تیش له دوای جاڕدانی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و كاركردن بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوون، پاشان سه‌رهه‌ڵدانی داعش و تێكشكاندنی ته‌لیسمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، كه خۆی سه‌رۆك و فه‌رمانده‌ی گشتییه‌تی.
تا رۆژی 29ی ئه‌یلوول، هیچ كام له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه، وه‌كو بارزانی نه‌بوونه‌ته رۆژه‌ڤ و بابه‌تی گه‌رمی پرسێك، ته‌واوی چاوی ناخۆ و دنیای له‌سه‌ر بێت.
له رۆژی 29ی ئه‌یلوول، ئه‌وجاره‌یان بارزانی به چوونه به‌غدا، هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات. مه‌به‌ست له هه‌مووان لێره‌دا ناوه‌ندی سیاسی و حكوومه‌تی و میدیاییی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ده‌رودراوسێ و جیهانه. به ئه‌وانه‌ی دۆ‌ست و هاوپه‌یمانن، ئه‌وانیشی نه‌یار و دوژمن.
دوای سییاسه‌تی چه‌وت و دوژمنكارانه‌ی مالیكی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و، دوای بڕینی بودجه و مووچه‌ی كوردستان و، به‌رده‌وامیدان به پیلان و پلانی ڕووخاندنی حكوومه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدای نووری مالیكییه‌وه، پاش هاتنه سه‌ركاری حكوومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پرۆتۆكۆڵیش، بارزانی نه‌چووه به‌غدا، ته‌نیا ئه‌وچه‌ند جاره‌ی له ده‌ره‌وه، له كۆڕبه‌ندی جیهانی دیداریان ده‌بوو، بارزانی پیرۆزبایی لێ ده‌كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بۆ ده‌خواست. ئه‌وسا له به‌دووقۆڵی دوور له چاوی كامیراكان له برۆكسڵ و پایته‌ختانی دیكه، ئه‌وه ده‌گوزه‌را بۆ ئێستا مانای خۆی پێكا، ئه‌وسایش هه‌ندێ هه‌بوون نه‌ك هه‌ر پێی سه‌رسام، به‌ڵكو سه‌رسوڕماویش بوون و ده‌یانپرسیی:
ئه‌رێ ئه‌وه چۆن ده‌گونجێ؟ سه‌رۆكی هه‌رێمێك، له پایته‌ختی وڵاتێكی ده‌ره‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ناوه‌ند بكات و دوو به‌دووش بۆ چه‌ند سه‌عاتێك له گفتوگۆی نهێنیدا بن؟ ئه‌ی ئه‌وه بۆ، ئه‌وه له‌و به‌غدایه‌ی له هه‌ولێره‌وه به فڕۆكه چه‌ند بستێك دووره، ڕوویی نه‌دا؟.
ئێستا، باس باسی هه‌ره‌گه‌رمی ڕۆژه‌ڤ، سه‌رسامبوونه به چوونی بارزانی له رۆژی 29ی ئه‌یلوول بۆ به‌غدا، جگه له بوونی چه‌ند خاڵیكی گرینگ خۆی له‌م دوو ته‌وه‌ره‌دا ده‌بینێته‌وه:
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمان و دۆستانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی بارزانی له‌نزیكه‌وه ده‌ناسن بۆیان جێی بایه‌خ و زۆر گرینگ بوو، له شوێنی خۆی كه به‌غدایه له پرسی سه‌ربه‌خۆیی بدوێ كه بۆ به‌غدا و كه‌سانێك له خه‌یاڵیشیاندا نه‌بوو، به‌رێزیان له تاپۆمه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، كه بۆ كورد به واتای (حه‌رام – هیلی سوور- سنووربه‌زاندن) دێ، بارزانی وێڕای گه‌مارۆدانی به شه‌ڕی دژواری داعش و باری گران و كوشنده‌ی ئابووری له‌سه‌ر هاونیشتیمانیانی و گه‌له‌كۆمه‌كێ و پلاندانی ده‌ره‌كی به‌ده‌ستی ناوخۆ له پارته‌كه‌ی له به‌غدا، ئه‌و سازش له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی ناكات و داوای شه‌فاعه‌ت بكا وه‌ك هه‌ندێك چاوه‌ڕێ بوون.
ئه‌وه‌یان كڕۆكی مه‌به‌سته، بارزانی عه‌ره‌ب گوته‌نی: (فی عقر دارهم) له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌دوێ، نه‌ك جیابوونه‌وه، به‌رێز عه‌بادییش له‌لای ده‌سته‌ڕاستی خۆی دایده‌نێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیش ئاڵای كوردستانی بۆ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان داده‌نێن.
ئه‌وه‌ی رۆژی 29ی ئه‌یلوول له به‌غدا ڕووی دا، هه‌موو مانادارن، هێمابه‌خشن.
دووه‌م : بوونی شاندی كوردستانی له‌گه‌ڵ بارزانی بۆ به‌غدا، مانای ئه‌وه‌ی گه‌یاند، حزبه كوردستانییه‌كان وێڕای جیاوازیی حزبی كه سفه‌یفساتی كوردستانیان ره‌نگینتر كردووه، له پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسسازه‌كان هه‌موو هاوڕان، له‌گه‌ڵ بارزانی له یه‌ك سه‌نگه‌ردان. گه‌ر ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسۆنن، له ناخه‌وه له‌گه‌ڵدان، با له میدیاكانیان بۆ مه‌به‌ستێ تانه و ڕه‌خنه له بارزانی و پارته‌كه‌ی بگرن، وایده‌بینم ده‌ره‌نجام له كۆده‌نگیی نیشتمانی لاناده‌ن.
ئێستا كه هه‌موو له هه‌موو به چوونی بارزانی بۆ به‌غدا سه‌رسامن، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند، كه بارزانی له‌وه‌تی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه، جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانی نه بۆ ریكلام و پڕۆپاگه‌ندی حزبی بووه، نه بۆ ده‌نگ و دۆر و بانگه‌شه. به‌ڵكو پرسێكی ستراتیژی ئاینده‌یی بوو، وا خه‌ریكه میدالیای سه‌ربه‌خۆیی به به‌رۆكییه‌وه بكه‌ین و تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌به‌خۆییی هه‌میشه‌یی كوردستانیش له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دابنێیین.