

لە ئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو کەسی دانیشتووی سنووری شارەدێی خەلیفان سەر بە شاری سۆران ھاووڵاتییەک کوژرا.
نەقیب ھاوار ئەرگۆشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 14-10-2016 لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو دراوسێ لە سنووری شارەدێی خەلیفان، سەر بە شاری سۆران، کە ھەردووکیان ئامۆزای یەکترن، لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (غ-ب-م) کوژرا، دوای ڕووداوەکەش پۆلیسی بنکەی خەلیفان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارێکیش بەھۆی ڕووداوەکە دەسگیر کرا".
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی: "لەلایەن پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان و خەڵکەکە ھەوڵی ھێورکردنەوەی ڕووداوەکە دراوە و کوژراوەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا".