

ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هۆكارى سه‌ره‌كى په‌كخستنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ئه‌وه‌بوو هه‌تاوه‌كو ڕێگه‌بگرن له‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا ڕووبه‌ڕوى زێبارى بووه‌وه له په‌رله‌مانى عێراق، ڕووبه‌ڕووى ئاشتى هه‌ورامى و به‌رپرسه كه‌مته‌رخه‌مه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌ت نه‌بێته‌وه، ده‌شڵێت " كاتێك وه‌زیرێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه ڕه‌وا نییه كه حزبه‌كه‌ى به‌رگرى لێ بكات، چونكه ئه‌و جۆره وه‌زیر و به‌رپرسه دوورخراوانه ده‌بنه شكست بۆ حزبه‌كانیشیان".
ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له په‌رله‌مانى كوردستان "عه‌باس فه‌تاح" له‌لێدوانێكدا بۆ "میلله‌ت" وتى "یه‌كێك له هۆكاره‌كانى په‌كخستنى په‌رله‌مان و ڕێگه‌گرتن له سه‌رۆكى په‌رله‌مان له ڕێكه‌وتى 12 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2015 دا، پرسى بانگهێشتكردنى به‌ربرسانى حكومه‌ت بوو له‌نێویاندا ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و بابه‌تى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له‌ناوبراو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتیى ڕاشیگه‌یاند "په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان كێشه‌ى دروستكردووه به‌وه‌ى ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانى عێراق متمانه له وه‌زیره‌كان وه‌ربگرینه‌وه، چونكه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له به‌رپرسانى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان پێویستى به‌ده‌نگى نزیكه‌ى 75 ده‌نگى په‌رله‌مانتار هه‌یه له كۆى 111 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هه‌رێم، به‌ڵام له په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها پێویستى به‌ده‌نگى زۆرینه واته (نیوه 1)ه، ئه‌گه‌رنا به‌دڵنیاییه‌وه پێشتر سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له كاربه‌ده‌ستدانى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مانى كوردستانیش ڕووى ده‌دا".
"عه‌باس فه‌تاح" ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌باره‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه توانیویانه متمانه له چه‌ند وه‌زیرێك وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڕاستى ئه‌و په‌رله‌مانه جێگه‌ى ئومێده و ده‌كرێت دڵت پێى خۆش بێت، كه ئه‌وان ده‌وڵه‌تێكن ده‌توانن هه‌ر به‌رپرسێكى حكومه‌تى و هه‌ر وه‌زیرێك له ئاستى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاوڵاتیان نه‌بێت و گه‌نده‌ڵ بێت متمانه‌ى لێوه‌ربگرنه‌وه، كاتێكیش وه‌زیرێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه ڕه‌وا نییه كه حزبه‌كه‌شى به‌رگرى لێ بكات، چونكه ئه‌و جۆره وه‌زیر و به‌رپرسه دوورخراوانه ده‌بنه شكست بۆ حزبه‌كانیشیان، هه‌ر كه‌سێك بێت".