

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێـتى , له‌سه‌ر گرتن و ڕێگرى له خۆپيشاندان دێته ده‌نگ , و ده‌ڵێت " ئێمه به‌رگرى كارى سه‌ر سه‌ختى هه‌قى خه‌ڵكين , به‌ڵام پشتگيرى هيچ حاڵه‌تێك ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كه له‌ده‌ست بچێت".
شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى سه‌كردايه‌تى يه‌كێتى و وته‌بێژى باڵى ناوه‌ندى بڕيارى , ڕایگه‌ياند" هه‌ڵوێستى خۆم وه‌ك ( شاڵاو ) به‌داخه‌وه ئێمه له‌حزبێكداين ناوى خۆمان ناوه (شۆسيال ديموكرات)كه‌چى له سنورى ئێمه خه‌ڵكيش له‌سه‌ر ده‌ربڕينى ڕا ده‌ستگير ده‌كرێت ".
وتيشى " خه‌ڵك هاوارى له‌سه‌ر قوت و ژيانى خۆيه‌تى , به‌ڕاى من هه‌ردوولا (پارتى و يه‌كێتى )ئه‌يانه‌وێت گۆمه به‌رده‌وام لێخن بێت,چونكه ماسى گرتنه‌كه‌يان تيدا ئاسانتر ده‌بێت ئه‌مانه وايان لێهاتووه ئه‌يانه‌وێت ميله‌ت به‌بارمه‌ته بگرن , بۆيه قوتى خه‌ڵكيان وا لێكردوه , هه‌ر هه‌رايه‌ك ده‌بێت ئه‌وان يه‌كسه‌ر مووچه‌يه‌ك ده‌ده‌ن , هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه ئه‌يانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه به‌كار بهێنن وه‌كو بارمته بۆ مه‌رامێكى شه‌خسى خۆيان ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " خه‌ڵك هه‌ركارێك بكات هه‌قى خۆيه‌تى و هيچ موبه‌ڕڕێك نيه به‌رامبه‌ريان".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌ت باركردنى باڵى ناوه‌ندى بڕيار به‌وه‌ى له‌پشت خۆپيشاندنه‌كانه‌وه بن بۆ ئاراسته‌ى توند و تيژى و ئاڵۆزى,عه‌سكه‌رى وتى " ئێمه له پشت پلان و پێشوييه‌وه نين ئێمه به‌راستى سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى له قوتى خه‌ڵك ده‌كه‌ين".
وتيشى " ئه‌مانه هيچيان تێدا نه‌هيشتووه‌ته‌وه بۆيه خه‌ڵك هه‌قێكى تايبه‌تى خۆيه‌تى, ئه‌مه شتێك نيه بنه‌ماڵه‌يه‌ك يا ماڵێك يا چه‌ند ماڵێك دانشن خێر به‌خه‌ڵك بكه‌ن و له ڕاگه‌ياندنه‌كانيان مووچه ببێته مژد مژده چونكه ئێستا (وشه و مسته‌ڵاحات) زۆربووه ".
دووپاتى كرده‌وه له‌وه‌ى " ئه‌وان هه‌رچى هه‌قى خه‌ڵك بێت به‌رگرى سه‌رسه‌خاته‌ى لێ ده‌كه‌ن , به‌ڵام پشتگيرى هيچ حاڵه‌تێك ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كه له‌ده‌ست بچێت وتيشى " به‌ڵام به‌راستى ناكرێـت فشار نه‌كه‌ين له سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته كه گۆمه‌كه‌يان لێڵ كردوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان".