نوێترین

recent

24/09/2016

یەکگرتوو ناوی ئەو هێزە ئاشکرادەکات کە کادیرەکەیانی ڕفاندووە



عومەر محەممەد، بەرپرسی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی  راگەیاند: "لەدوای سێ کاژێر کادیرەکەی یەکگرتوو ئازادکراوە، ئەو هێزەی رفاندوویەتی پێیان گوتووە کە ئێمە هێزێکی موکافحەین، دوای ئەوەی رفاندوویانە بەچاو بەستراوی بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و چەند پرسیارێکیان لێ کردووە و
لێیانداوە و لە بناری گۆیژە ئازادیان کردووە".

 سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوو ئەندامی گرووپی ناڕازایی خەڵک بە ناوەکانی عادل حەسەن و ئاوات حەسەن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هەوڵی رفاندنیان درا، بەڵام ئاوات حەسەن بە رووداوی راگەیاند: "چەند کەسێک هەوڵیاندا بمڕفێنن، بەڵام توانیم خۆم دەرباز بکەم".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085