

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، سێ هەلیكۆپتەر ئاگریان لە دەشتاییەكانی ئاغجەلەر و پوش و پاوانی گوندی گەڕاو بەرداوە و ئاگرەكە بەردەوامە.
ئامانج محەممەد، قائیمقامی قهزاى چەمچەماڵ ڕایگهياند "ئەمشەو ژمارەیەك هەلیكۆپتەر بەسەر دەشتاییەكانی ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ فڕیون، دەشتاییەكان و كێوەكانی گوندەكانی گەڕاویان ئاگر تێبەرداوە. بەو هۆیەشەوە پوش و پاوان و بێستانی ناوچەكە زیانی بەركەوتووە و ئاگرەكە بەردەوامە".
قائیمقامی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەشڵێت "پێدەچێت ئەو هەلیكۆپتەرانە بێ ناسنامە بن. ئەوە دووەم و سێیەمینجارە حاڵەتی لەو شێوەیە لە سنوورەكەی ئێمەدا روودەدات، بەڵام بەداخەوە هەردوو لایەنی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایی ناوخۆی وەزارەتی ناوخۆ، كە لایەنی پەیوەندارن بە ئاشكراكردنی حاڵەتی لەو شێوەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا بێ ئاگایی خۆیان راگەیاندووە و ناكرێت هەروا دەستەوەستان بن".