نوێترین

recent

30/04/2025

پافڵ تاڵەبانی"نهنێنی پەیوەندی پارتی وتورکیای ئاشكرا کرد.

 




بافڵ تاڵەبانی کۆمەڵێک زانیاری و بۆچوونی تایبەت لەبارەی بوونی هێزەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری کەناڵی بی بی سی دا سەبارەت بەبوونی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستان ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆمەڵێک زانیاری و بۆچوونی تایبەت لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت :
ـ سوپای توركیا بۆ پشتیوانی پارتی لەهەرێمی کوردستانە و بوونی پەکەکە دەکات بەبیانوو بۆ لەشکرکێشی زیاتر ..
ـ ژمارەی سەربازانی تورکیا لەژمارەی سەربازانی سوپای ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان زیاترە
ـ ئێمە پێمانوایە هەماهەنگی تەواو لەنێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا و هەواڵگری پارتیدا هەیە ، زانیاری پێکەوە دەگۆڕنەوە و چاودێری نەیارەکانیان دەکەن ..
ـ گومانی تێدانیە هێزەکانی پارتی لەڕووی لۆجستی و سەربازی هاوکاری سوپای تورکیا دەکەن و زۆرجاریش دەبینین پێکەوە لەسنورەکان ئۆپراسیۆنی هاوبەش بەڕێوەدەبەن و هاوشانی یەکترن
بەڵگەیی ڤیدیوی https://t.me/wllatmedia/7949

Picsart-24-02-23-21-31-09-085