
مەلا بەختیار: فۆرمە کلاسیکییەکانی فەلسەفە و سیاسەت و ئابوری کۆتاییان هات..
دەقی وتارەکە:
کوردەواریی و تاکگەرایی و کاریگەری فەیسبووک
مەلا بەختیار- ئەمستردام
فەیسبووک.. شۆڕشێکە لە جیهانی تەکنیک و هەڵگێڕانەوەی سەراپا پەیوەندییەکانی تاک و کۆی کۆمەڵ.. چ لەگەڵ خودی خۆی، چ لەگەڵ دەوروبەر و چ لەسەر ئاستی نەتەوەیی و جیهانیشدا.
فەیسبووک.. تەواوی کوردەواریی و تاکگەرایی و کاریگەری فەیسبووک
مەلا بەختیار- ئەمستردام
فەیسبووک.. شۆڕشێکە لە جیهانی تەکنیک و هەڵگێڕانەوەی سەراپا پەیوەندییەکانی تاک و کۆی کۆمەڵە.. چ لە لەگەڵ خودی خۆی، چ لەگەڵ دەوروبەر و چ لەسەر ئاستی نەیەتەوەیی و جیهانیشدا.
فەیسبووک.. تەواوی بتەکانی قەدەغەی هەزارن ساڵەی تێکوپێک شکاند. لەناخەوە، لە هەستەوە، لەبیرکردنەوە و ئەندێشەی دێرینەوە، راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، مرۆڤی گواستەوە بۆ ژینگەیەکی هەر نوێی پەیوەندییەکان و زانینی راستییەکان. کورتییەکەی، بەدرێژایی مێژووی فەلسەفەی ئازادی و، فگەلسەفەی وجودیەت و خودخوازی، نیوەی فەیسبووک- ئینتەرنێت )واژیری دەستکردیش لەدەروازەی ژیانی داوە!) کاریگەریان لەسەر تاک و تاککگەرایی، خودخوازی و لەخۆرابینینی نەبووە.
هەر کۆت و بەندی یاسایی، رێسایی، ترادسیۆنی و کاریگەرییە ئاینی و مەزهەبی و ئایینزایی هەیە، راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، لە هەست، یان لەنەست، یاخود لە هەڵوێستی مرۆڤەکانی خستۆتە ژێر کاریگەریەوە. پەلە نەکرێت، تەنها کاتی زۆرتری دەوێ، پاشماوەکەشیان راماڵێ!
نەوەی ئێستا.. بەتایبەت هی حەفتاکان بە دواوە، هەم بەدبەخت و هەم خۆشبەختن! بەدبەختن، چونکە بەقۆناغەکانی تراژیدیای کوردستاندا تێپەڕین. خۆشبەختیشن، لەبەرئەوەی راپەڕاندنی ئەرکی سەدان ساڵەی لەمەودوا، تەکنیک و شۆڕشی خێرایی- زانیاری، لەماوەیەکی کورتدا، سەبارەت بەگۆڕانکاری زهنییەت و تێڕوانینی کۆی تاکەکانی سەرزەوی، لە گۆشەگیرییەوە، گۆڕی بۆ کراوەیی. کە ئەمە سەبارەت بە وڵاتانی پاشڤەڕۆ، رەنگە هەتا هەزارەی پێنجەمیشی خایاندبا، ئەم گۆڕانکارییە تاکگەراییە بەدیبهێندرێت! ئەگەر ئینتەرنێت نەی چەسپاندبا.
لەو پێودانگەوە، پێمانوایە، بەشەریەت، لەبەردەم تاک رێگایەکدایە (نەک دووڕیان)، ئەویش بەهێزبوونی تاکگەراییە.. لەسەر حسابی کۆگەرایی. ئەمەش خەریکە کۆ هەستێکی جیهانی بەرهەمدێنێ.. ئەویش ئەوەیە، کە:
گرنگ نییە لەکوێ ژیان ببرێتە سەر، گرنک ئەوەیە ژیان لەهەر کوێیەک بێ.. چۆن دەبرێتە سەر!؟ واتا: مرۆڤ دەیەوێ بزانێ چۆن بژی، نەک چۆنی دەژێنن. ئیتر.. بەرەو سەردەمێک بەڕێوەین، زۆربەی فۆرمەکانی کلاسیکی.. چ ئایینی و چ دونیایی، روویان لەگۆڕانە.. گۆڕانی بنچینەییش!
هەروەکو چۆن، سەرمایەداری، چەمکێکی جیهانییە.
چۆن تەکنیک و تەکنەلۆژی، نیشتمانی تەلبەندکراویان نییە، چۆن چۆنیش ئایین و فەلسەفەکان، رەهەندی جیهانیان بووە و هەیە، ئاواش، دونیای ئینتەرنێت- سۆشیال مییدیا، پتر لەو کاڵاو باڵا جیهانگیرییانە، بەشێکی جیهانی مرۆڤ.. لە مرۆڤێکی کۆگەراییەوە، هەڵدەگێڕێ بەرەو مرۆڤی تاکگەرایی، بێگومان ئەمەش کاتی دەوێ. بەڵام کاتیش لەم سەردەمەدا، لەسەر پشتی وڵاخ نابزوێ.. بەڵکو بەتیشکە تیژپەڕەکان دەی بزوێنن. واخەریکە خێرایی تیشک، بە ئاسانی دەگەیەننە ساڵە تیشکی ئاینشتاین. دوای ئەوەی موشەک بەخێرایی ساڵە تیشک بفڕێ، ئینجا تێبگەین، نهێنییەکانی گەردوون جۆن دەدۆزینەوە و ژیری دەستکردیش چۆن چۆنی، هەڵمان دەگێڕێ و دامان دەگێڕێ!
لەبەر رۆشنایی ئەو شۆرشەی زانیاریدا، لە پڕ تەقینەوەی گڕکانی ناخە چەپێندراوەکانی تاکەکانی کوردەواری، دەبێ بەنامۆ نەزانین. بەشێکی ئەو گڕکانە، سەرەنجامی هەڵەکانی رابردوومانن و بەشێکی تریشی ئاکامی شکستەکانی ئێستامانن. کە ئنتەرنێت تەوژمی تەقینەوەی تاکگەرایی ڕەخساندوە. نابێ بەو زوخاوانە قەڵسبین! کە رۆژانە کۆمێنتەکان لێوڕێژ دەکەن لە رق و ئیرەیی و خودخوازییەکی پێشوەختە. ئەو خودخوازییە هێشتا گۆشنەکراوە بە مۆدێرنێتەی هاوچەرخ، نەک راستییەکان قبوڵ ناکەن، بەڵکو راستییەکانیش دەشێوێنن.
ئەمەش بەشێکە لەو دیاردەیەی تاکگەرایی کوردەواری، لەقۆناغی سەدەکانی ناوەڕاست و سەرمایەداری لاوازەوە، لەسیستەمی تازە سەرهەڵداوی دیموکراسییەوە، دەگوازێتەوە بۆ قۆناغی باڵاتر. لێرەدا، نامۆیی، فۆرمێکی زۆر جیاوازی هەیە، نامۆییەکە، خەمۆکی هەڵدەگێڕێ بۆ رقەبەرایەتی، بۆ ئیرەیی، بۆ هەڵپە هەڵپی بێ بناغەی کەسایەتی پێشوەختە. ئەمەش رۆژانە لەجیهانی فەیسبووکدا، دەبینرێ.
بێگومان فەیسبوک لەبەر ئەوەی بۆ هاوڵاتی ڕۆژئاوا، کە قۆناغێکی باڵایان لە دیموکراسیو مۆدێرنیەتە بڕیوە کاریگەریەکانی فەیسبوک درێژەی سروشتی گەشەکردنی ئەقڵی زانستیو تەکنیکی ڕۆژئاواییە. بەڵام بۆ وڵاتانی دواکەوتو جیاوازە، بەربەستەکاانی بەردەم گۆڕانکاریەکان، هێشتا ناخوساون. ماویەتی تاکو کۆی وڵاتانی دواکەوتو، وەکو وڵاتانی پێشکەوتو کارلێکبکەن
تاکگەرایی.. ئێستا، بەشی زۆری لە کوردەواریدا، بە چەمکە زانستییەکەی سەردەم و ئەرکە هاوچەرخەکەی، نەخەمڵیووە. تاکگەرایی گۆشەگیری پڕاوپڕ لە رق و پەرچەکردار، زۆر زۆرن. تاکگەرایی دابڕوایش لە پرۆسەی وەرگۆڕان (تحول)ی سروشتی، هەر زۆرن.
قۆناغەکە لەگواستنەوەدایە.. هەروەکو چلۆن پرۆسەی دیموکراسیش لەگواستنەوەدایە. پێکڕاو تێکڕا، قۆناغ و پرۆسەکە، لەناو خولاوی مێژوویدا، دەبێ تەی بکەن. نەکل تەراتێن بکەن.. هەروەکو دەیبینین!
دەشبێ دیاردەی تاکگەرایی، زانستیانە شرۆڤە بکەین. پرۆژەمان بۆی هەبێ، پەیوەندییە ئۆرگانییەکەشی لە تەک کۆی پرۆسەی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەلسەفەی هاوچەرخ، ببینین و ستراتیژی گۆڕانکاریشی بۆ داڕێژین. فۆرمە کلاسیکییەکانی فەلسەفە و سیاسەت و ئابوری.. ژیانئاوا.. قەدەغەی هەزاران ساڵەی تێکوپێک شکاند. لەناخەوە، لە هەستەوە، لەبیرکردنەوە و ئەندێشەی دێرینەوە، راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، مرۆڤی گواستەوە بۆ ژینگەیەکی هەرە نوێی پەیوەندییەکان و زانینی راستییەکان. کورتییەکەی، بەدرێژایی مێژووی فەلسەفەی ئازادی و، فەلسەفەی وجودیەت و خودخوازی، نیوەی فەیسبووک- ئینتەرنێت )واژیری دەستکردیش لەدەروازەی ژیانی داوە!) کاریگەریان لەسەر تاک و تاککگەرایی، خودخوازی و لەخۆرابینینی0پککک نەبووە.
هەر کۆت و بەندی یاسایی، رێسایی، ترادسیۆنی و کاریگەرییە ئاینی و مەزهەبی و ئایینزایی هەیە، راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، لە هەست، یان لەنەست، یاخود لە هەڵوێستی مرۆڤەکانی خستۆتە ژێر کاریگەریەوە. پەلە نەکرێت، تەنها کاتی زۆرتری دەوێ، پاشماوەکەشیان راماڵێ!
نەوەی ئێستا.. بەتایبەت هی حەفتاکان بە دواوە، هەم بەدبەخت و هەم خۆشبەختن! بەدبەختن، چونکە بەقۆناغەکانی تراژیدیای کوردستاندا تێپەڕین. خۆشبەختیشن، لەبەرئەوەی راپەڕاندنی ئەرکی سەدان ساڵەی لەمەودوا، تەکنیک و شۆڕشی خێرایی- زانیاری، لەماوەیەکی کورتدا، سەبارەت بەگۆڕانکاری زهنییەت و تێڕوانینی کۆی تاکەکانی سەرزەوی، لە گۆشەگیرییەوە، گۆڕی بۆ کراوەیی. کە ئەمە سەبارەت بە وڵاتانی پاشڤەڕۆ، رەنگە هەتا هەزارەی پێنجەمیشی خایاندبا، ئەم گۆڕانکارییە تاکگەراییە بەدیبهێندرێت! ئەگەر ئینتەرنێت نەی چەسپاندبا.
لەو پێودانگەوە، پێمانوایە، بەشەریەت، لەبەردەم تاک رێگایەکدایە (نەک دووڕیان)، ئەویش بەهێزبوونی تاکگەراییە.. لەسەر حسابی کۆگەرایی. ئەمەش خەریکە کۆ هەستێکی جیهانی بەرهەمدێنێ.. ئەویش ئەوەیە، کە:
گرنگ نییە لەکوێ ژیان ببرێتە سەر، گرنک ئەوەیە ژیان لەهەر کوێیەک بێ.. چۆن دەبرێتە سەر!؟ واتا: مرۆڤ دەیەوێ بزانێ چۆن بژی، نەک چۆنی دەژێنن. ئیتر.. بەرەو سەردەمێک بەڕێوەین، زۆربەی فۆرمەکانی کلاسیکی.. چ ئایینی و چ دونیایی، روویان لەگۆڕانە.. گۆڕانی بنچینەییش!
هەروەکو چۆن، سەرمایەداری، چەمکێکی جیهانییە.
چۆن تەکنیک و تەکنەلۆژی، نیشتمانی تەلبەندکراویان نییە، چۆن چۆنیش ئایین و فەلسەفەکان، رەهەندی جیهانیان بووە و هەیە، ئاواش، دونیای ئینتەرنێت- سۆشیال میدیا، پتر لەو کاڵاو باڵا جیهانگیرییانە، بەشێکی جیهانی مرۆڤ.. لە مرۆڤێکی کۆگەراییەوە، هەڵدەگێڕێ بەرەو مرۆڤی تاکگەرایی، بێگومان ئەمەش کاتی دەوێ. بەڵام کاتیش لەم سەردەمەدا، لەسەر پشتی وڵاخ نابزوێ.. بەڵکو بەتیشکە تیژپەڕەکان دەی بزوێنن. واخەریکە خێرایی تیشک، بە ئاسانی دەگەیەننە ساڵە تیشکی ئاینشتاین. دوای ئەوەی موشەک بەخێرایی ساڵە تیشک بفڕێ، ئینجا تێبگەین، نهێنییەکانی گەردوون جۆن دەدۆزینەوە و ژیری دەستکردیش چۆن چۆنی، هەڵمان دەگێڕێ و دامان دەگێڕێ!
لەبەر رۆشنایی ئەو شۆڕشەی زانیاریدا، لە پڕ تەقینەوەی گڕکانی ناخە چەپێندراوەکانی تاکەکانی کوردەواری، دەبێ بەنامۆ نەزانین. بەشێکی ئەو گڕکانە، سەرەنجامی هەڵەکانی رابردوومانن و بەشێکی تریشی ئاکامی شکستەکانی ئێستامانن. کە ئینتەرنێت تەوژمی تەقینەوەی تاکگەرایی ڕەخساندوە. نابێ بەو زوخاوانە قەڵسبین! کە رۆژانە کۆمێنتەکان لێوڕێژ دەکەن لە رق و ئیرەیی و خودخوازییەکی پێشوەختە. ئەو خودخوازییە هێشتا گۆشنەکراوە بە مۆدێرنێتەی هاوچەرخ، نەک راستییەکان قبوڵ ناکەن، بەڵکو راستییەکانیش دەشێوێنن.
ئەمەش بەشێکە لەو دیاردەیەی تاکگەرایی کوردەواری، لەقۆناغی سەدەکانی ناوەڕاست و سەرمایەداری لاوازەوە، لەسیستەمی تازە سەرهەڵداوی دیموکراسییەوە، دەگوازێتەوە بۆ قۆناغی باڵاتر. لێرەدا، نامۆیی، فۆرمێکی زۆر جیاوازی هەیە، نامۆییەکە، خەمۆکی هەڵدەگێڕێ بۆ رقەبەرایەتی، بۆ ئیرەیی، بۆ هەڵپە هەڵپی بێ بناغەی کەسایەتی پێشوەختە. ئەمەش رۆژانە لەجیهانی فەیسبووکدا، دەبینرێ.
بێگومان فەیسبوک لەبەر ئەوەی بۆ هاوڵاتی ڕۆژئاوا، کە قۆناغێکی باڵایان لە دیموکراسی و مۆدێرنیتە بڕیوە کاریگەریەکانی فەیسبوک درێژەی سروشتی گەشەکردنی ئەقڵی زانستی و تەکنیکی ڕۆژئاواییە. بەڵام بۆ وڵاتانی دواکەوتو جیاوازە، بەربەستەکانی بەردەم گۆڕانکاریەکان، هێشتا نەخوساون. ماویەتی تاکو کۆی وڵاتانی دواکەوتو، وەکو وڵاتانی پێشکەوتو کارلێکبکەن.
تاکگەرایی.. ئێستا، بەشی زۆری لە کوردەواریدا، بە چەمکە زانستییەکەی سەردەم و ئەرکە هاوچەرخەکەی، نەخەمڵیوە. تاکگەرایی گۆشەگیری پڕاوپڕ لە رق و پەرچەکردار، زۆر زۆرن. تاکگەرایی دابڕوایش لە پرۆسەی وەرگۆڕان (تحول)ی سروشتی، هەر زۆرن.
قۆناغەکە لەگواستنەوەدایە.. هەروەکو چلۆن پرۆسەی دیموکراسیش لەگواستنەوەدایە. پێکڕاو تێکڕا، قۆناغ و پرۆسەکە، لەناو خولاوی مێژوویدا، دەبێ تەی بکەن. نەک تەراتێن بکەن.. هەروەکو دەیبینین!
دەشبێ دیاردەی تاکگەرایی، زانستیانە شرۆڤە بکەین. پرۆژەمان بۆی هەبێ، پەیوەندییە ئۆرگانییەکەشی لە تەک کۆی پرۆسەی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەلسەفەی هاوچەرخ، ببینین و ستراتیژی گۆڕانکاریشی بۆ داڕێژین. فۆرمە کلاسیکییەکانی فەلسەفە و سیاسەت و ئابوری.. ژیانئاوا..