
ماوەی هەفتەیەكدا چەندین باند دروستبووە لەسۆشیال میدیا، بە ناوی تەوطین و بەناوی رۆشتنی دولار بە ١٣٢ هەزار دینار و بەناوی كارتی بانك گۆرین بۆ كارتێكی نێودەوڵەتی كە دەشتوانیت دۆلار بكرێت ، داوای پركردنەوە فۆرم و دەركردنی وێنەی كارتەكەت و ناردنی كۆد كەبۆت دێت،
لەوبارەیەوە، د.غالب محمد،ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەو ڕێیەوە هەموو پارەی لەسەر حسابیەكەتە دەیبەن و دەڵێت تكایە ئاگادار بن ، چونكە دوای ئەوەی خەڵكێكی زۆر نامەی بۆناردووە و ئەویش لەسەر ئەو بابەتە بەدواداچوونی كردووە لە عێراق پێیان وتووە کە هیچ پەوەندیەكیان بەو سایت و پەیجانەوە نیە و فەیكن .