
حەمەد نوری : رێگای دەباشان بۆ لاهور شێخ جەنگی ئاسان نییە ، پڕە لەتاسە و چاڵ و گرد و دۆڵ

شكست وسەركەوتنەكان رەها نین.
بۆیە هیچ كات لەگەڵ ئەو باوڕەدا كۆك و تەبانیم كە باسی لە ئاوابونی خۆری سیاسیی دەكرێت ،سیاسیی وریا دەتوانی دوای خورئاوبون چاوەڕوانی هەڵهاتنی خۆرێك بكات ،بەڵام تەنها چاوەڕوانی نا بەڵكو ئەمجارە بزانێت كە خۆرەكەی هەڵدێتەوە، لە رۆژی روناكی كاریدا چی دەچنێتەوە وچی دەدورێتەوە..
لاهوری شێخ جەنگی كە ماوەیەكی زۆر ئەسپی لەناو یەكێتیدا نرکەی دەهات و ئەو وەزیر وگزیر وسەركردایەتی ودەوڵەمەند و میدیاكاری بە پاس دادەمەزاند و دروست دەكرد، لەشەو و رۆژێكدا تەنها تەنها مایەوە .
لاهور شێخ جەنگی كرایە دەرەوەی یاری دەسەڵات وهێز، لەبەرامبەردا حزبێك و رەوتێكی دامەزراند كە بێ سیما و بێ هێز و بێ ناوڕۆك بوو ، جا بەم هێزە بێ هێزە چوو بەرامبەر حزب ولایەنەكانی تر وەستایەوە ،بەتایبەت بەرامبەر ئەو حزبەی كە تادوێنی كەلیمەی یەكەمی هەبوو.
ئەم بەرەیە بەرەیەك نەبوو،هەڵچونێك و گڤبونەوەیەك بەڵام بێ ئەنجام لەیەكەم روبەربوونەوەدا لەهەڵبژاردن(من باوەڕم بەهیچ تیورێكی پلانگێڕی نییە،دەستكاری دەنگ ونەیانهێشت ونەیانكرد،ئەوا وتمان دەستكاری دەنگیش كرا ،ئەنجام مەرجە وهەمووی پێی رازی بوو)
بۆیە لەیەكەم رووبەربوونەوە دەستبەتاڵ و بەتاڵ هاتە دەرەوە.

مانەوە لەیەك دۆخ یان هەنگاونان؟
هەوڵدان بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەكان، یان وەستان لەكەمیندا بە ئامانجی كودەتایەك؟
دروستكردنەوەی رێگایەك بۆ گەڕانەوە بۆیەكێتی ، یان چاوەڕوانكردن بۆئەگەرەكان؟

رێگای دەباشان بۆ لاهور شێخ جەنگی ئاسان نییە ، پڕە لەتاسە و چاڵ و گرد و دۆڵ، بەتایبەت كە رایەڵەكەش بنەماڵەیی پچڕا،نەك تەنها حزبی.

پێدەچێت هەیە و پێناچێت نییە ، رەنگە هەیە و مەحاڵ نییە.
دوبارە پرسیارەكە ئەوەیە :ئەم هەرێمە بەوپێیەی لە چێشتخانەی وڵاتانی دراوسێ و ئەمەریكا هەندێ بڕیار بۆی لێدەنرێت ، رەنگە یەكێك لە چێشتەكان هێنانە پێشەوەی مینۆی لاهوری شێخ جەنگی بێت ، بەڵام لە چوارچێوەی بەرەی یەكێتی یان پارتی ،چونكە هێزی موعارەزە لە كوردستاندا زەمین و هیوای خەڵكی پێ نەماوە.

چونكە لەیەكەم ئەزمون خرایە دەرەوەی بازنە .
لەپاڵ ئەوەشدا، هەڵەکە ئەوەیە خۆی بشوبهێنێت بە گۆڕان، بۆ؟
لەبەرئەوەی گۆڕان هێزێكی گەورە بوو هەموو رەنگێكی ناڕازیی تیا كۆبووەوە ،بە رابەرایەتی پیاوێكی گەورەی مێژووی سیاسەتكردن ناوی نەوشیروان مستەفا بوو .
بەڵام بەرەی گەل تەنها بەهۆی رقێك دروستبوو ،نەك بەرنامەی موعارەزەیەكی گەورە ، بۆیە خۆبەستنەوەی لاهور شێخ جەنگی بەو بەرەیەوە تەواو تەواو بێ هێزی دەكات .
عاقڵ ئەوەیە لەیەكەم كەوتن هەڵبێت نەك چاوەڕێی كەوتنی تر بكات.

یەكێتییەكانیش رازین بەودوو كوڕە كە رابەرایەتی حزبەكەیان بكەن،
بیەوێت بەردەوامیش بێت لەململانێێ یەكێتی و پارتیی بەو كەرەستە و بەم بەرەیە پێ ناكرێت.كورسی و دووكورسی بڕناكات .
ئایائەو پرسیارانە لەخۆی دەكات ،دڵنیام دەیكات.
