نوێترین

recent

01/05/2025

وادەی بەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا.

 




بەپێی  زانیارییەکان چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و هیچ گرفتێك لە لیستەكاندا نەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085