نوێترین

recent

02/05/2025

بەنەضری نەزیرەوە.

 





نەضری نەزیرە،
بەشی یەکەم/
لەکۆتایی ساڵی ١٩٨٤ وسەرەتایی ١٩٨٥وساڵەکانی دوایی،لەگوندێک لەهاوینێکی گەرم وپایزێکی شێدارو بەهارێکی قەرسیلی عاشق بوم
عاشقی کەسێك بووم بەتەمەن لەمن گەرورەتر بوو بەڵام نازدار نەزیر" بوو.
ئێواران لەهەیوانی ماڵەکەمانەوە چاوم ئەبڕیە شینایی ئاسمان لەپێش تەنها شینایی وهەڵۆم (واشە) ئەبینی کەبەبازنەیەك ئەسوڕایەوەو بۆ نێچێرێك لەپڕ بەخێرایەکی زۆر ئەگەشتە سەر جاڕە بامێکە،نێچیری من جیاواز بوو...
بەدور لەهەموو فلیەرو پۆتۆکس وسلیکۆن نەزیر هێندە جوان بوو ڕووناکیەکی بەڕٶح وهەناوم ئەدا.دوور لەهەموو کارێکی بەدڕەوشتی ئەم سەردەمە تەنها ئەوەم ئەزانی من کەسێكم خۆش ئەوێت لەڕۆحما توابیویەوە هەموو ئارامیەک بۆمن تەنها بینینی بوو بەو حاڵەی تەنها خۆم ئەزانم چەندەماندوێتی وترس لەڕێگایی یەکتر بینینمان بوو ئەمەش وای کردبوو زیاتر خۆشترم بووێت.لەنزیك ئەو لەگەرما پڕوکێنەر فێنك بوو لەشەختەی زوقمە بەستووەکان هاڵاویێکی گەرم لەسیەکانم ئەهاتە دەرەوە،
ئەو کات گوند وکانی وقەراخ ڕووبار بەنەضری نەزیرەوە هەمووجوانە بۆن خۆش وئارام بوو،،

Picsart-24-02-23-21-31-09-085