نوێترین

recent

03/05/2025

ووڵاتانی ئەوروپاوئەمریکا هەوڵی گەڕانەوەی شکۆوڕەسەنایەتی بۆ خێزان وکۆمەڵگاکانیان ئەدەن.!


 




   سەرنوسەری      ئاژانسی ووڵات

پاش لێك ترازانی خێزان وکاڵبوونەوەی کەلتورو ئادابی گشتی ئەوروپیەکان بەمەترسیەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگاکەیان ئەزانن. لەچەند ساڵی ڕابردوودا سەدان توێژینەوە لەسەر دروست کردنەوەی خێزان وکۆتایی هێنان بەبەربەرەڵایی وئازادی ڕەها کراوە،

بۆ ئەوانەی ئەخوێننەوە سەرنج بدەن جگە ووڵاتی یونان کەخاوەنی حەزارەتێکی گەورەن  لەساڵەکانی 2000 تاساڵی 2019 جەژنی کریسمس وەك جەژنێکی ئاسایی ئەڕۆشت وبەڕێ ئەکرا.

ئەوروپیەکان درکیان بەم مەترسیە کردو گەنج کاتێك ئەبوو ب17 ساڵ ڕۆژی تایبەت  My Date ئەچوونە دەرەوە بۆ هفتەو چەند ڕۆژێك لەگەڵ هاوڕێکانیان نەئەگەڕانەوە وپاشتر توشی خواردنەوە کحولیەکان بەڕێژەی زۆر ئەبوون  ئەمەش سەری ئەکێشا بۆ بەکارهێنانی  مادەی هۆ/شــــــ٠٠ـــــــبەر!

لەکاتێك دا کەتوانای کاریان نەئەبوو یان هەر  نەیان ئەویست کاربکەن بۆ پەیدا کردنی  پارە بۆ ئارام بەخشەکان تاوانی گەورەو بچووکیان ئەنجام ئەدا بەپێی ڕاپرسیەکانی چاودێرە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو کە خێزان کۆمەڵگا بەرەو لەناوچوون ئەچێت

لەپاس ساڵی 2019 بودجەیەکی زەبەلاحیان بۆ میدیاکان تەرخان کرد تا گرنگی بەبۆنە ئاینی ونیشتمانیەکانیان بدەن. ئەوانەی ئەوروپاو ئەمریکان ئەم ڕاستیە ئەزانن میدیاکان کاری خۆیان کردوەو لەئیستادا وبەتایبەت لە جەژنی کرسیمس دا سەرجەم میدیاکان ڕاسپێردراون کاری لەسەر بکەن وبەجیدی کاری خۆیان کردووە.ناوبازاڕو شوێنە گشتی یەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەگویزنەوە خەڵات بۆ زانیاری لەسەر بۆنەکان دائەنرێت هەموو جۆرە کارەکانیان کەکاریگەری لەسەرتاکی کۆمەڵگا هەبێت.

تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ئەم مەترسیەی لەکتێبەکەی دا باس کردووە  هەر ئەم ساڵانەش سەرۆکی ئەمریکا  دۆناڵد ترامپ ووتی(ئەبێت شکۆ بۆخێزانی ئەمریکی بگێڕینەوە)سەرۆکی فەرەنسا بەهەمان شێوە داوا ئەکات کەلتور ئادابی گشتی لەخوێندنگەکان دا وەك وانەیەکی سەرەکی کاری بۆ بکرێت،

-ئەوەی لەڕابردوودا لەناو ئەم کۆمەڵگانەدا ڕوی داوە پێی ئەوترێت جەهالەتی ئەخلاقی"

ئەوەی گرنگە بڵێین ئەوروپی وئەمریکی وبەگشتی جیهان بەمەرحەلەیە تێ پەڕیوون وئیستا گەڕاونەتەوە سەرژیانە کلاسیکەکەی جاران

ئەوەی جێگای نیگەرانیە لەلای ئێمە تازە بەو ڕێچكەدا ئەڕۆن کەئەوان بۆیان شکاندووین، بەڵام خۆیان لەهەوڵی تەواوی کا:ڵ کردنەوەی ئەو ڕابردووەدان.

لەبەر ئەوە تێبگەن خێزان پاشان خێزان ووەپاشان پاراستنی قودسیەتی خێزان ئەرکێکی ئاینی وئەخلاقی ومێژووی یە لەسەرهەموومان 

ڕێگری کردن لەهاوڕگەزخوازی هەموودیاردە ناشیاوەکان بەهەمان شێوە ئەرکی کۆمەڵگایە

چوونکە دەسەڵات بێ باکە لەوەی نەوەی داهاتوو چی بەسەر دێت گرنگ لای ئەوان ئێستایە هەربۆیە بەردەوام تۆوی کــۆیلایەتی ڕٶئەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی ببچچننەوە

لەگەڵ ڕێزم بۆ سەرجەم نەتەوەکان.

عطا حــاجی

03/05/2025

Picsart-24-02-23-21-31-09-085