نوێترین

recent

05/05/2025

ئیخوان بەڵای ئوممەتی ئیسلامی یە ! یان بەڵایە بۆ …

 





ئیخوان بەڵای ئوممەتی ئیسلامی یە ! یان بەڵایە بۆ …
کـەمال ئەسکەندەر
سەرەتا دەمەوێ ئەوە ڕوون بکەمەوە کە من تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش لەژیانم دا ئەندام و لایەنگریم بۆ ئیخوان نەبوە ئەمەش بەو مانایە نا کەدژیان بووبم بەڵکو بەواتای ئەوەی لەچوارچێوەی ئەم مەدرەسەیە نەبوم بۆیە قەناعەتی خۆم وەک تاکەکەس دوور لەدەمارگیری فیکری و سیاسی لەم نوسینەدا دەخەمەڕوو .
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کەلەبەرنامەیەکی دیبەیتی کەناڵی رووداو وەک پڕۆمۆیەکی ڕیکلامی کاری بۆ کرابوو د. عبدول لەتیف احمد وەک سەرکردەیەکی دیاری رەوتی سەلەفی مەدخەلی لەهەرێمی کوردستان بێ پەردە دەڵێ (ئیخوان بەڵای ئوممەتی ئیسلامی یە) لەم دەربڕینەیدا دەردەکەوێ کەئەم تێڕوانینە لای ئەم بەشێکە لەبیروباوەڕەکەی بۆیە تەنانەت بۆ جارێکیش ڕێگە بەخۆی نادات دژی ئەو ستەمە بێت کەبەرامبەر هەزاران مرۆڤی مسولمانی غەززە کراوە و دەکرێت ، دەمێک بوو لای مسولمانان جێگەی پرسیار بوو بۆچی هەر لەسەرەتای جەنگی ئیسڕائیل - غەززە ئەمان نەک هەر ناڕحەت نەبوون بەڵکو ئیسڕائیل یان وەک شێرێکی نوستوو نیشاندا ، ئەگەرچی چەند جارێکیش بیانوی ئەوەیان دەهێنایەوە گوایە سەرکردەکانیان لەدەرەوەن و چەکدارەکانیشیان لەناو تونێلەکانن و خەڵکی مەدەنی بەکوشتن دەدەن بەڵام دوای تێپەڕبونی کات دەرکەوت زۆربەی سەرکردەکانیان لەبەرەکانی جەنگ لەناوچون و خانەوادەکانیشیان وەک خەڵکی ئاسایی پارێزراو نەبون لەناوچون و دەرەدەربون کەچی تا ئێستاش ئامادەنین ڕاستیەکە بڵێن کەئەمە لەدوو حاڵەت بەدەرنیە یان دژایەتی ئیخوانیان لاعەقیدەیە ئەگەر بەتۆمەتبارکردنی ناڕاستیش بێ یان لەژێر باری تەوجیهێکی سیاسی ناوچەیی دان، بەهەر حاڵ لێرەدا ئەم دەربڕینەی ئەمان بەدەنگی بەرز گوتیان کەگوایە ( ئیخوان بەڵای ئوممەتی ئیسلامی یە ) تا چەندە واقیعیە ؟
سەرەتا دەبێ بەرچاومان ڕوون بێ ئیخوان وەک مەدرەسەیەکی فیکری لەسەر ئاستی جیهان رەگی داکوتاوە بۆیە گەورەتر لەوەیە کە لەحزب یان ناوچەیەکی دیاری کراو لێکدانەوەی بۆ بکرێ ، ئینجا بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوە پێویست دەکات بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ئیخوان موسلمین چونکە دوای سێ ساڵی تر ئیخوان دەبێت بەخاوەنی مێژوویەکی سەد ساڵە،کاتێک لەمێژوویان وردەبینەوە بۆمان دەردەکەوێت :
١. مەدرەسەیەکی فیکری میانڕەوی تۆکمەیە لەسەر ئاستی جیهان .
٢. لەهەر ووڵات و شوێنێک بونیان هەبوبێ فاکتەری ئیجابی بون و دوور لەتوندوتیژی ڕێگەی پەرەوەردەیان گرتۆتەبەر .
٣. بەدرێژایی نزیکەی سەد ساڵی دروست بونیان هیچ کات ستەمکار نەبون و نەبون بەبەشێک لەستەم تەنانەت پاڵپشتی ستەمی هیچ ستەم کارێکیش نەبون بەڵکو بەردەوام ستەمیان بەرامبەر کراوە و بە ئینقلاب و زیندان ئازار دراون .
٤. سەرکردەکانیان لەبەرەی پێشەوەی ئازارو ناڕحەتیەکاندا بون هەر لەشەهید کردنیان تا زیندانی و ئاوارەبون .
٥. خاوەن مەبدەئن و بەسەرکردەو ئەندامانەوە هیچ کات تەنازول یان لەفیکرو بیرەباوەڕیان نەکردوە .
٦. دروست بونی چینایەتی و تەبەقات لەژیانی سەرکردەکان و خەڵک و ئەندامانیان بەدی ناکرێت .
ئەم خاڵانەی باسم کردون لەهیچ رەوت و مەدرەسەیەکی تر بەدیناکرێن تەنانەت لای پەیڕەوکارانی سەلەفی مەدخەلیش وەک ئەوەی کەلە ئەرزی واقیع بینیومانن ، کەواتە ئایا دەکرێت مەدرەسەیەکی ئاوا بەڵای ئوممەتی ئیسلام بێت ؟ پێم وایە نەخێر ….هەرگیز….. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە دەکرێ بگوترێ بەڵێ بون بەبەڵای سەر ڕەوتی سەلەفی مەدخەڵی لەسەر ئاستی جیهان چونکە ئەم ڕەوتە لە هەر شوێنک و جێگەیەک هەبن بەداخەوە بەعەقیدەو قەناعەتەوە بون بەپاڵپشتی دەسەڵاتە ستەمکارو خوێن ڕێژو دیکتاتۆرەکان وەک ئەوەی لەووڵاتانی عەرەبی بەگشتی و ووڵاتی میسر دەیان بینین .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085