نوێترین

recent

17/04/2025

جارێکی تر گرووپەکانی بروسک ڕونکردنەوەیەك لەبارەی دانوستانەکانی نێوان یەکێتی وپارتی بڵاو ئەکەنەوە.


بۆ چەند جارێکە گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك لەدورەوە هۆشدار و ڕوونکردنەوە وڕێنمایی بەسەرکردایە یەکێتی ئەدەن  بۆ چوونەکانیان تاڕادەیەك ئەنجامی پێکاوە بەگشتی خەڵك لەڕوونکردنەوەکانیان ڕازین  ئەمڕۆ جارێکی تر ڕوون کردنەوەیەکی تریان لەسەر  پێك هێنانی حکومەت وبەهانەکانی پارتی لەبەرامبەر یەکێتی بڵاو کردەوە  داوا ئەکەن یەکێتی دان بەخۆی دا بگرێت و هاوڕاو هاوتەریبی شەقامی کوردی بێ ونەچێتە ژێر باری داخواییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 

دەقی بڵاوکراوەکەیان

پارتی بەهانە بەیەکێتی ئەگرێ وهێڵی سوری بۆ دائەنێ.!
لەم حاڵەتە یەکێتی چی بکات باشە!؟
پارتی هێڵی سوربۆچەند پۆستێك لەبەرامبەر یەکێتی دائەنێت.
هەرچەندە یەکێتی گوێ لەئێمە ناگرێت بەڵام ئەوەش ئەزانین سەرکردایەتی وبن کردایەتیان ئەم پەیجەی فۆڵەوە کردووە'
بۆیە دواکارین بەهیچ شێوەیەك بەم فەزاحەتەی پارتی ڕازی نەبن ویەكێك لەپۆستە سیادیەکان وەربگرن.دڵنیاتان ئەکەینەوە ئێمە هێندەی زۆربەتان بەمەحسبووبیەت چوونەتە سەرکردایەتی تەجروبەوشارەزاییمان هەیە.
پارتی حەدی نیە بەبێ یەکێتی حکومەت تەشیکل بکات،بەهەمان شێوەش هیچ لایەنێکی دەڤەری سەوز لەگەڵ پارتی حکومەت پێك ناهێنێت. ئەمە گەرەنتیە وقسەنیە.ئەسڵەن بەهەژمارە ساختەکەی سەرۆکی فاشیلی حکومەت ڕازی مەبن هەموولایەك بەموعارەزەکانیشەوە پشت وپەنای یەکیتی ئەبن.
یەکێتی ڕیشەیەکی قوڵی لەناوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دا داکووتیووە ئەگەر لەگەڵ ڕیتمی شەقام وڕای گشتی دا بڕۆن بەدڵنیایەوە یەکیتی دەبێتەوە هیزی یەکەم وسەرتاسەری،لێ مەگەڕێن دەم چاوە بێزاوەکان لەبری یەکێتی لێدوان بدەن.یەکیتی خاوەنی لەشکرێکە لەگوتەبێژو میدیا بەڵام پیویستە کوڕانی مام جەلال کون و قوشبنەکانیان بۆ بگەڕێن تاوەكو شكۆ بۆ یەکیتی وحیزبی شەهیدان بگێڕنەوە
کارمان نیە بەموجامەلەکردنی پافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مسرور بارزانی"گومانمان نیە لەوەی مل کەچی داخوازیەکانی پارتی وبنەماڵەی بارزانی نابێت.
یەکێتی هێزە یەکێتی خاوەنی جەماوەرە ئەگەر پێچەوانەی شەقامی کوردی ڕای گشتی خەڵك بجوڵێنەوە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا هێندە بچووك ئەبنەوە هێزەکانیش داوی هەستانەوەتان نادەن
تکایە بۆ دواجار دواکارین بەهیچ شێوەیەك بەداواکاریەکانی پارتی ڕازی مەبن ومەکەونە تەڵەی هاتنی سودانی و تەلەفۆنێکی ئەمریکاوە.ئەبێت یەکێتی وەك خاوەنی هەرچوار پارچەکەی کوردستان بمێنێتەوەو وەك چۆن لەڕابردودا باجی نەتەواویەتی لەهەموو کاتێك دا داوە بەڵام هەرمایەوە گەشەی کرد بەڵام شکستی نەهێنا چوونکە ڕای زۆرینەی خەڵكی کوردستانی لەگەڵ بوو
سەر ئەدمین پەیجەکانی تایبە بە بروسك پرێس. وسەرجەم لقەکانی
16/04/2025
Picsart-24-02-23-21-31-09-085