
وردەکاری شکست هێنانی کۆبونەوەی ١٥ی نیسانی پارتی و یەکێتی
#بوار
دانوستانەكانی پارتی و یەكێتی شكست دەهێنێت و ئەگەری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی دەیەم بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکە هەیە.
رۆژی 15ی نیسان، تیمی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە پیرمام لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەم كۆبونەوە. بەپێی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە بێت بڕیاریانداوە كۆبونەوەكانیان بەردەوامی هەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە كۆبونەوەكەدا بۆچونی تیمی پارتی و یەكێتی لە یەكتر دوور بووە هەر لایەكییان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بۆچونی جیاوازیان هەبووە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، دانوستانەكانی پارتی و یەكێتی شكستیان هێناوەو ئەگەری ئەوە هەیە كە پێكهێنانی كابینەی دەیەم دوابكەوێـت بۆ مانگی تەمووز یا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، لە دوای شکست هێنانی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە ١٥ی نیسان هەوڵی دیکە دەستی پێکردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و بەپێی ئەو هەوڵە رۆژی ١٧ی نیسان دوو کۆبونەوە لە نێوان ئەو دوو حیزبە بەرێوە دەچێت.