نوێترین

recent

16/04/2025

وه‌زیرى ناوخۆ"چاره‌نوسى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

 




وەزیری ناوخۆ هه‌ڵوێستى حکومەتی هەرێمى له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بهێنرێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێت:"ئەو بابەتە بەڕێگەی یاسایی‌و له‌ڕێگه‌ى هاتوچۆى پارێزگاكانه‌وه‌ چارەسه‌ر دەکرێت".

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌نۆیه‌مین دیدارى سلێمانى له‌زانكۆى ئه‌مریكى ڕایگەیاند، "هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پێش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگەو پێویستە حکومەتی نوێ هەبێت‌و پەرلەمان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت‌و شەرعییەتی هەرێم بەدەستبەکاربونی حکومەتێکی نوێ‌و پەرلەمانێکی نوێ بەهێزتر دەبێت".

وتیشى:"ئه‌و حكومه‌ته‌ دەتوانێت پلان‌و بەرنامەی باشترى بۆ ئاسایش‌و سەقامگیریی لەهەرێم‌و عێراق‌و ناوچەکە هەبێت‌و هەرێمی کوردستانیش دەبێتە فاکتەرێکی سەقامگیریی لەناوچەکە، گرنگییەکەی بۆ هەرێم ئەوەیە، ئەوەش گرنگی زیاتری هەیە بۆ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی‌و هەرێمیی هه‌یه‌و ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی بگێرێت هەم لەهەرێم‌و هەمیش لەعێراق‌و ناوچەکە".

دەشڵێت:"جارێ هیچ چارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی دەکەن تاوه‌کو کۆتایی بەم بابەتە بێت، کێشەکە لەوەدایە هەرچەند جارێک ئەم بابەتە باسدەکرێت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای کێشەکان، نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا بێتە ناو خاکی هەرێم، بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی قاچاخ نایەتە ناو هەرێمی کوردستان، بابەتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەڕێگەی یاسایی چارەسه‌ر دەبێت‌و ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى هاتوچۆى پارێزگاكانه‌وه‌".

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، "لیژنەی باڵای ئێران‌و عێراق‌و هەرێمی کوردستان، کاری خۆی تەواوکردوە، پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراق‌و ئێران، سەبارەت بەو نیگەرانییەی کە هەردولا لەیەکتر هەیانبوو ئێستا لەئاستێکی باشدایە، ڕێکاری باش گیراوەتەبەرو چیتر ئەو هێزانەى به‌مه‌ترسى ده‌زانران، ئێستا مەترسی سەربازیی‌و ئەمنیی نین بۆ سەر سنورە ‌وهاوبەشەکان تاڕادەیەکی زۆر پێداگیریی کراوە پێشکەوتنی باشیش لەم بوارە هەیە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085