
\
سەرچاوەیەکی تیابەت بۆ ئاژانسی ووڵات:
توانا سەعید و ئەو كەسانەی كە لە پشتین و لە ژێر ناوی كۆمپانیایەكی وەهمی بە ملیاران دۆلار پارەی خەڵكییان خواردووەو دەستگیر نەكراون ،
لە ئێستاشدا بە سیناریۆیەكی تەواو لاوازەوە وایان پێشان داوە كە توانا دەستگیر كراوە ،
بەڵام توانا لە ناو ئاسایشی هەولێردا بە پێكەنینەوە وەڵامی پەیامنێرەكە دەداتەوە كە ئەمەش هێندەی تر پشت ڕاستی كردەوە كە توانا دەستگیر نەكراوەو تەنها بۆ دامركاندنەوەی توڕەیی ئەو خەڵكانەیە كە كەوتوونەتە داوو فێڵەكانی تواناو ئەو كەسە گەورانەی كە لە پشتی تواناوەن ،
جێگای سەرنجە وەك باسمان كرد كۆمپانیایەكی وەهمی لە ناو شاری هەولێردا بە ملیاران دۆلاری خەڵكی خواردووە بەڵام حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی ئەو شارە كە خۆیان بە پارێزەری سەر و ماڵی هاوڵاتییان دەزانن و وا پێشان دەدەن كە دەزگای ئەمنییەكانیان زۆر بە توانان،
هەولێر بە شارێكی ئارام و بە دەستە خوشكی ناشڤێڵ ناو دەبەن ،
بەڵام بێ ئاگابوون لە خورانی ئەو پارە زەبەلاحەی خەڵكی شارەكە ،
خۆی لە خۆیدا ئەم بابەتە زیاتر گومانەكانی دروستكردووە چونكە لەو شارەدا عەرەبانیەكی فرۆشتنی قاورمە بە بێ ئاگای دەسەڵاتدارانی شارەكە دابندرێـت ئەوا یەكسەر پێی دەزانن و لێپێچینەوەی لێ دەكەن ،
بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە ؟ كە ئەو كۆمپانیایە هەستێت بە خواردنی ئەو پارە خەیاڵییەو دەسەڵاتدارانی شارەكە بێ ئاگابن لێی ،
خۆی لە خۆیدا ئەمە هێمای پرسیاری لەسەرە ، وادیارە توانا كەسانی زۆر گەورەی لە پشتە و خۆی تەنها مەقاشێكە و بەكارهێندراوەو ئەكتەرێكی باش بووە بۆ سیانریۆكردن ،
وەك وتمان دەستگیركردنی توانا تەنها لە سیناریۆیەك دەچێت چونكە ئەگەر بێتو تەواوی ئەو تاوانانەی توانا لەسەری دەستگیركراوە سزاكەی وەربگرێت ئەوا 15 ساڵ زیاتر زیندانی دەكرێت ،
بەڵام وەك باسمان كرد تەنها بۆ دامركاندنەوە توڕەیی خەڵكەو ماوەیەكی دیكە هاوشێوەی ناڵە سوپەر بەر لە تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەیی و بە سیناریۆیەكی دیكە ئازادی دەكەن ، .
كەواتە هەموو ئەمانەی پارتی و دەسەڵاتدارانی شارەكە دەیكەن تەنها فێل كردنە لە خەڵكی و هیچی تر
بەوووتەی هەمان سەرچاوە کەسانێکی تری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەریکی بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانن وهەندێكیان کاریان دەڵالی کردنی نێوان ئەوبازرگانانەیە کەلەودوبەیەوە کەرەسەتە بۆ هەرێم ئەهێنن بەتایبەت ئۆتۆمبێک ئەوکەسەشة ناوی مەساری مەسعودە ولەونێوەندەدا مافی دەڵاڵانەی ئەویش ئەدرێت