
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا نوێبوونەوە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتی بە گرنگ وەسفکرد و سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد کە پاڵپشتی ئەو هەنگاوانە دەکات.