
نانی نه‌خۆری لۆ چه‌كمه‌سۆری ...
سڵاوتان لێ بی ...
زۆر جار ئه‌و گوزارشته به كار ده‌هینین ، ده‌زانین كه‌ی به‌كار دێ ، ده‌زانین مه‌غزایه‌كه‌ی چییه ، به‌س ڕه‌نگه به‌شێكی زۆر له هاوڕێیان نه‌زانن ئه‌صڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چییه و له كێوه هاتیه ....
ئه‌و قسه‌یه‌م له داپیرم فاتم گێ لێ بووه ... هه‌زار ره‌حمه‌تی لێ بی له‌گه‌ر مردی حازریان .. ده‌یگۆت ... له گرانی گه‌وره ( واته جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ) ... قات و قڕی بوو .. فه‌لاحه‌تی كه‌م بوو .. باران كه‌م بوو ... كانی و كارێزه‌كان ئاویان كه‌می كردبوو .. خه‌رك هیچ نه‌بوو بخوا ، هیچ نه‌بوو له‌به‌ر بكا ، هیچ نه‌بوو بیكا ... بێ ئیشی .. بێ جێگه و ڕێگه‌یی .. خه‌ركی شار و گونده‌كانی دیكه له‌به‌ر برسییه‌تی ڕوویان له گوند و شار و شارۆچكه‌ی دیكه ده‌كرد ...
ئێستاش خه‌ركه‌كی زۆر باسی حه‌ماغه‌ی كۆیه ده‌كا كه له كاتی گرانی هه‌ر چی هه‌بووه له ده‌وی خه‌ركی كردییه و یارمه‌تی برسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دایه .. دائیمه دیوه‌خانی پڕ بووه له هه‌ژار و برسی ، خه‌ركی وراتی كۆیه و هی جێی دیكه‌ش .. خوا خێری بنووسی و بیخاته میزانی حه‌سه‌ناتی ...
ده‌یگۆت له‌به‌ر چاوی خۆم .. پیاوه‌كیان كو كوشت ؟! .. گۆتی ئه‌من ته‌مامه‌ك بووم ( واته عومری گه‌وره بووه ) .. گۆتی له ناوی ده‌غری ئاغای كابرایه‌ك گوره گه‌نمی لێ ده‌كرده‌وه و ده‌یخوارد له برسان .. گۆتی پیاوه‌ی ئاغای به بڕنۆی سێره‌ی لێ گرت و گوللـه‌كی لێدا كوشتی .. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ری بوو گۆتی ( كوره هه‌ی خوا بتگری ئه‌وه لۆ كوشتت ؟! گۆتی ئه‌وه هه‌تا تێر ده‌خوا ئه‌وجا ئاگره‌كی له ده‌غره‌كه‌ی به‌رده‌دا لۆیه كوشتم ) ... طبعا وا نه‌بووه كابرا له برسان چووه گوره گه‌نمی خواردییه ...
ئه‌وجا داپیرم ده‌یگۆت ... سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌بوونی و قات و قڕییه‌ی .. زۆر جار جه‌ندرمه و سیكه و گورگه به گوندی وه‌رده‌بوون ... هه‌رچی له عه‌مبارێ بایه ، له گه‌نم و جۆ و خورما و هێلكه و مریشك و مه‌ڕ و ماراتی ، له‌گه‌ر خۆیان ده‌یانبرد ... ده‌یگۆت ئینگلیزه چاو شینه‌كان باشتر بوون .. ئه‌گه‌ر ئه‌رزاقیشیان ببردبایه هه‌موویان نه‌ده‌برد .. هه‌نده‌كیان لۆ ده‌هێشتینه‌وه .. ژنیان له‌گه‌ر بوو .. ده‌یكۆت ده‌هاتنه لای مه .. ده‌یانویست تێمان بگه‌یه‌نن كه ئه‌وانیش ئافره‌تن لۆ ئه‌وه‌ی نه‌ترسێن ... ده‌یگۆت زۆر جار سنگی خۆیان ده‌كرده‌وه و مه‌مكیان پێ نیشان ده‌داین هه‌تا لێیان نه‌ترسێین .. ده‌یگۆت لۆ حه‌مام كردن و نان و خواردنی ده‌هات ده‌هاتن ... ده‌یگۆت ئه‌وانیش شه‌كر و چای و جغاره و ئه‌و شتانه‌یان ده‌داینێ .. ده‌یگۆت هه‌نده‌ك جار پاكه‌ته فیشه‌كیشیان ده‌داینێ ده‌یانگۆت قسان نه‌كه‌ن ده‌نا ده‌مانكوژن ئه‌گه‌ر بزانن فیشه‌كمان دیاته‌نگۆ .. طبعا هه‌مووی به ئیشارات بوو چونكه هیچیان زمانی ئه‌وه‌ی دی نه‌ده‌زانی ...
ده‌یگۆت .. ئه‌وجا وه‌كی جه‌ندرمه‌ی توركی ده‌هاتن .. ده‌ستیان پێ داده‌ینا .. تۆز و خۆریشیان بار ده‌كرد .. یه‌ك دنكه گه‌نم یان جۆیان به جێ نه‌ده‌هێشت .. هه‌موویان ده‌برد .. هه‌رچی مریشك و مه‌ڕ و مارات هه‌یه ، به كه‌ر و هێستریشه‌وه .. ده‌یانبرد .. زۆر جارانیش كابرای صاحێب شته‌كانیان ده‌كوشت ..
ئه‌وجا جه‌ندرمه‌كان .. پۆتینی ( جه‌زمه‌ی سوور ) سۆریان له پێ بوو ، ئه‌وانه ده‌هاتن شته‌كانیان ده‌بردین ... ئه‌وجا ئه‌وانه‌ی شتی زۆریان داكردبوو ( شاردبۆوه ) و نه‌یان ده‌خوارد و نه‌یان ده‌دا كه‌س .. پێمان ده‌گۆتن ( ئه‌وه به خۆتان بتانخواردبا یان بتانكردبا خێر به‌و خه‌ركه‌ی باشتر نه‌بوو !!!؟ ته‌ماشا !! ئه‌وه چه‌كمه سۆر هاتن و بردیان ...
ئه‌وجا مه‌سه‌له‌ی ( نانی نه‌خۆری لۆ چه‌كمه سۆری ) له‌وه‌ی هاتییه ...
نه‌خۆره‌كانی ئێستا ... بێجگه له پارتی و یه‌كێتی .. هه‌ڵۆشیی .. دكتۆره .. عبدالقادر برایه‌تی .. فۆرێكس .. باخی شه‌قلاوه .... هتد
نه‌خۆره‌كانیش .. شوان گه‌ردی ( هههههههههههه ) ... مۆزه‌فه‌كانی هه‌رێم .. متقاعیده‌كانمان ..
ئه‌و چركنانه‌ی كه پێیانه‌وه دیار نییه كه نانی ئیلا الله یان نییه ... كه‌چی ده‌رده‌كه‌وی به چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار فێری لێ كرایه ....
شوان گه‌ردی