نوێترین

recent

28/08/2016

هه‌ڵه‌دنى بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتو: نەچنە ژێر درۆ و دەلەسەی یەکڕیزی کورد متمانە لە زێباری وەرگرنەوە



سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی داوا له‌په‌رله‌مانتارانیان له‌به‌غدا ده‌كات ئه‌گه‌ر وشیاری زێباری شایستەی لێسەندنەوەی متمانەیە تکایە بائەوشەرەفەتان بەرکەوێ و ده‌شڵێت، هیوادارم نەچنە ژێر درۆودەلەسەی یەکڕیزی کورد لە بەغداد و متمانە لە م وەزیرە وەرگرنەوە ئەگەر گەندەڵە.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى،سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌پۆستێكدا كه‌ له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی(گەرشایستەی لێسەندنەوەی متمانەیە تکایە بائەوشەرەفەتان بەرکەوێ!بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی:هیوادارم پەرلەمانتارانی یەکگرتوو نەچنە ژێر درۆودەلەسەی یەکڕیزی کورد لە بەغداد و متمانە لە م وەزیرە وەرگرنەوە ئەگەر گەندەڵە و پێتان وایەکەلە ئاست بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان بێ هەڵوێست بووەوتەنها نوێنەری خۆی و حزبەکەی بوە و جگە لەدەسکەوتی تایبەتی هیچ خێرێکی بۆکوردنەبوە.

هه‌ڵه‌دنى ده‌شڵێت:جارێ یەکڕیزی دەبێت لەهەرێم بناغەکەی مەحکەم و پتەو بکرێت ،چەند  ساڵە لەبەغداد پێکەوەین کەچی نەبوە تکاکار بۆ هەرێم تالێرە دەست نەنێیینە بینەقاقای یەکتر،ئەرکی پەرلەمانتار ئەركێکی پیشەیی ئەخلاقیە،گەندەڵ هەرگەندەڵە کورد بێت یان عەرەب ئیسلامی یان عەلمانی،گەرئەم پیاوە گەندەڵە و بەشێکە لەبەهەدەر دانی داهاتی ووڵات کورد واتە نی حەوت بەردی لەدووبهاون.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: هەرچەند دەزانم شۆڤێنی عەرەب بەئیسلامی و عیلمانی و شیعە و سونەوە بۆمان لەکەمیندان و چاویان پێمان هەڵنایات بەڵام ئەمە نابێت ئەوەمان بیربباتەوە کەچەسپاندنی دیموکراسی لەبەغداش خزمەتمان پێدەکات و ناعەدالەتی وستەم لەهەرشوێنێ بێت دەبێ دژی بوەستینەوە..

Picsart-24-02-23-21-31-09-085