

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی ئاشکرا دەکات.
دەقی دەست لەکارکێشانەوەکە:.
ڕوونكردنەوەیەك
من لە ساڵی ٢٠٠٠ بە فەرمانێكی وەزاری كرام بە قایمقام لە پارێزگای سلێمانی ئیدارەی هەولێر، دواتر كرام بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید لە هەمان پارێزگا، دوای یەكگرتنەوەی ئیدارەی هەولێر/سلێمانی تا ئێستا بە هەمان پلە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆم.
دوای دەیان ساڵ لە پارتایەتی و پێشمەرگایەتی و ئاوارەی ئێران و خوارووی عیراق، گەیەندرامە ئەو بڕوایەی كە چیتر نەتوانم وەك ئەندامێك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بمێنمەوە.
بۆیە بڕیارم دا لەم بەروارە بەدواوە هیچ پەیوەندیەكم بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نەمێنێت، وە پێشتریش وەزیری ناوخۆم ئاگادار كردووەتەوە...
لەگەڵ ڕێزم
ئەکرەم ئەحمەد حەمە ئەمین
١١-٨-٢٠١٦
