نوێترین

recent

28/07/2016

ئاگادارییەك لەفەرمانگەی كارتی نیشتمانییەوە بۆ هاووڵاتیان




فەرمانگەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی تەنها ئەو كەسانە سەردانیان بكەن كە پێناسیان تۆماری سلێمانییە.

لەئاگادارینامەیەكدا كە كۆپیەكی دەست وڵات کەوتووە، فەرمانگەی كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، ئێستا دەرهێنانی كارتی نیشتمانی تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە تۆمارەكانیان لەناو سلێمانیدایە هەركات هەر قەزاو ناحیەیەكی تر كرایەوە ئاگاداریان دەكاتەوە. 

لەبەشێكی تردا داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە ناویان گۆڕیوە یان لەدایكبونیان گۆڕیوە لەدوای ساڵی ١٩٩٤ ـەوە لەم كاتەدا سەردانیان نەكەن، چونكە پێچەوانەی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەغدایەو ئێستا بۆ چارەسەركردنی لەگفتۆگۆدان، هەروەها داواشیكردووە، ئەوانەی تەمەنیان لەخوار ١٢ ساڵانەوەیە سەردانیان نەكەن، چونكە بەپێی رێنماییەكان ئەوانە كارتی نیشتمانیان بۆ ناكرێت،  ئەوانەشی (تجنس) (بەرەگەزبون)ی حكومەتی هەرێمیان هەیە سەردانیان نەكەن.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا فەرمانگەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیانی ئاگادار كردۆتەوە لەكاتی سەردانكردنیاندا پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا ببەن:-

1- رەگەزنامەی عیراقی (نسخەی اصلی)

2- پێناسی باری شارستانی (نسخەی اصلی)

3- كارتی زانیاری (نسخەی اصلی)

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) دەكەوێتە سەرشەقامی بازنەی مەلیك مەحمود پشت بەنزیخانەی بینایی، بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085