

پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەداتە ژنان و کچان لە دروست بونی باندێکی دزینی جانتای ژنان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کەوێنەیەکی دەست ولات کەوتووە . تێیدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد، ڕایگەیاندوە"ئافرەتان دەبێ ئاگاداربن كاتێك دەچنە بازاڕ پارەی زۆر و زێر نەخەنە نێو جانتاكانیانەوە، چونكە كەسانێك هەن بە ناوی سواڵكردنەوە لە شوێنە قەرەبالخەكاندا جانتای ئافرەتان دەبڕن، بەبێ ئەوەی كەسەكە هەستی پێبكات".
بە پێی راگەیێندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی "بە هۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی بڕینی جانتای ژنان لە سلێمانی لە مانگی رابردووەوە، تاوەكو ئێستا 5 ئافرەت بەتۆمەتی دزیكردن لە لەژنان دەستگیركراون".