

سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌غداده‌وه ڕایگه‌یاند، په‌ڕله‌مانتاره مانگرتوه‌که‌ی یه‌کێتی کشاوه‌ته‌وه‌و له ئێستادا ته‌نها عادل نوری و تاڤگه ئه‌حمه‌د میرزا ماونه‌ته‌وه له‌ڕیزی مانگرتوان.
پاش ئه‌وه‌ی سێ په‌ڕله‌مانتاری کورد، دور له کۆده‌نگی فراکسیۆنه کوردییه‌کان، چونه ڕیزی په‌ڕله‌مانتارانی مانگرتوو، که داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که ده‌که‌ن، ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامئ په‌ڕله‌مانی عێراق، له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ڕیزی مانگرتوان کشایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یەک له په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه، وتی: عادل نوری په‌ڕله‌مانتاری یه‌کگرتووی ئیسلامی خۆی پاڵاوتوه بۆ شوێنی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عێراق و له نێو په‌ڕله‌مانتارانی مانگرتوو ئاڵای عێراقی له ملکردوه.
هه‌روه‌ک، سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، تاڤگه ئه‌حمه‌د میرزا، په‌ڕله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، له ڕیزی مانگرتواندایه‌و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی بۆ شوێنی ئارام شێخ محه‌مه‌د بپاڵێوێت.
به‌پێی زانیارییه‌کان، له ئێستادا، فراکسیۆنه کوردییه‌کان، له ماڵی ئارام شێخ محه‌مه‌د له کۆبونه‌وه‌دان و ده‌یانه‌وێت کورد نه‌بێته به‌شێک له‌و ململانێیه‌ی ناو شێعه‌و سونه‌کان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یش، فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بێبه‌ری بوونی خۆی لەهەڵوێستی عادل نوری پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكە لەپەرلەمانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵوێسته‌که‌ی به هه‌ڵوێستێکی تاکه‌که‌سی لێکده‌داته‌وه.
موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه، هەڵوێستی عادل نوری پەرلەمانتار هەڵوێستی تاكە كەسی خۆیەتی‌و دوورە لەهەڵوێستی فراكسیۆنەكەمانەوە.