

بڕیارده‌ری په‌ڕله‌مانی عێراق، به میدیاکانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و دوو په‌ڕله‌مانتاره‌ی له ڕیزی مانگرتواندان، بڕیار نییه پۆستی جێگری دوه‌می سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانیان بدرێتێ.
هه‌روه‌ک، ئه‌وه‌یشی وت، 169 په‌ڕله‌مانتار گه‌یشتونه‌ته ناو په‌ڕله‌مان و به‌وه‌یش ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو کردوه بۆ کۆبونه‌وه.
هه‌ریه‌ک له عادل نوری په‌ڕله‌مانتاری یه‌کگرتوی ئیسلامی و تاڤگه ئه‌حمه‌د میرزا په‌ڕله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، له ڕیزی په‌ڕله‌مانتارانی مانگرتودان و له بڕیاری فراکسیۆنه کوردییه‌کان لایانداو خۆیان کاندید کردوه بۆ پۆسته‌که‌ی ئارامی شێخ محه‌مه‌د.
عادل نوری، که ئاڵای عێراقی له مل کردوه‌و ده‌ڵێت من نوێنه‌ری خه‌ڵکی عێراقم و مافی خۆمه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم.