نوێترین

recent

16/04/2016

پارتی: هەر زو فراكسیۆنی گۆڕانمان لەناپاكی تاڤگە ئەحمەد ئاگاداركردبۆوە



پەرلەمانتارێكی پارتی لەبەغدا رایدەگەیەنێت “هەر زو فراكسیۆنی گۆڕانمان لەنیازی ناپاكی تاڤگە ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنەكەیان ئاگاداركردبۆوە”. 
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت “چەند مانگێك لەمەوبەر فراكسیۆنی گۆڕانمان لەنیازی ناپاكی تاڤگە ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنەكەیان ئاگاداركردبۆوە”.
وتیشی “پێمان وتن نیازی ناپاكی هەیە بەرامبەر كورد”.
عەبدوڵڵا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەند جارێك تاڤگە ئەحمەد لێدوانی دژی ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی هەرێمدا، دەشڵێ‌ “بەداخەوە فراكسیۆنی گۆڕان گوێیان بەئاگاداركردنەوەكەی ئێمە نەدا”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085