

بەپێی وتەی پۆلیسی گەرمیان، درەنگانێكی شەوی رابردو، لەقەزای كەلار تەقە لەمامۆستایەك كراوە و دو فیشەكی بەركەوتوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیاندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا هاتوە “درەنگانێكی شەوی رابردو، لەگەڕەكی راپەڕینی قەزای كەلار، تەقە لەمامۆستایەك كرا بەناوی (غ،خ،ا) لەدایك بوی (1979)یە، لەئەنجامدا دوفیشەكی بەركەتوە و بریندار بوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە ” لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بوە لەبەردەم ماڵی خۆیان،لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و دوفیشەك بەرسنگی كەوتوە، راستەوخۆ گەیانراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخشاخەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە”.
پۆلیسی گەرمیان جەختیشدەكاتەوە “تائێستا كەس لەسەر ئەو روداوە دەستگیرنەكراوە، لێكۆڵینەوەش لەروداوەكە دەستی پێكردوە”.